TG Telegram Group & Channel
افق گریلا | United States America (US)
Create: Update:

پژاک حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بە سەرکەوتووی سازکرد

لێدوانی ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێز:

دوای تێپەڕینی چوارساڵ بەسەر کۆنگرەی شەشەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کۆنگرەی حەوتەمینی حیزبمان لە چیا ئازادەکانی کوردستان پێکهێنا. پەژاک لە کۆنگرەی حەوتەم دا بە دروشمی ” بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، کوردستان ئازاد بکەین و نەتەوەی دێموکڕاتیک بونیاد بنێین” ئاسۆی خەباتی داهاتووی خۆی دیار کرد. لەکاتێکدا لە هەستیارترین قۆناغی مێژوومان داین و لە هەموو کوردستان تێکۆشانێکی بەهێز لە ئارادایە و گەلمان بە هەموو هێز و توانایەوە بۆ بەفەرمی ناساندنی هەبوون و ناسنامەی کولتوری و سیاسی خۆی بەرخۆدان دەکات و هاوکات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گێژاوێکی قووڵ بۆتەوە، پارتیمان، کۆنگرەی حەوتەمینی خۆی پێکهێنا. کۆنگرە بە بەشداری نوێنەرانی سەرجەم مەیدان و بوارەکانی خەبات و تێکۆشان و بە ئامادەکارییەکی بەرفراوان و بەرنامەیەکی ڕێکوپێک بوو بە هەنگاوێکی گرینگ لە تێکۆشانی چەند ساڵی دواییمان دا. کۆنگرە وێڕای یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی تێکۆشانی سەرجەم شەهیدان و بەتایبەت شەهیدان ڕێزان، بەرخۆدان، سارا، ئاریەن و تۆڵهەڵدان و بە پێداگری لەسەر ڕێبازی هەموو هەڤاڵانی شەهید بەڕێوەچوو. کۆنگرە بە پێداگری لەسەر ڕێبازی خەباتی ئەوان هەوڵی دا بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی ئەو شەهیدانە لە پێناویدا گیانیان فیدا کرد قووڵ بێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەکی ڕێکوپێک دابڕێژێ و پەسەندی بکات.

سووربوون لە بەردەوامی خەبات، پێویستی هەڵسەنگاندنی کار و تێکۆشانمان، پێویستی بە ڕەخنە و ڕەخنەدایین بە مەبەستی نوێبوونەوە و کۆتایی هاتنی وادەی ئەرکداری ڕێوەبەری هەڵبژێردراو لە کۆنگرەی پێشووی حیزبەکەمان، وایکرد بە بڕیارداری و ئیرادەیەکی پتەوی هەڵقوڵاو لە خەباتی ئەو چەند ساڵەی دوایی، کۆنگرە پێکبێنین. کۆنگرە لە هەلومەرجی نالەباری ئەمنی و لە ژێر گوشار و هێرشی بەردەوام، سەخت و دوژمنکارانەیەکی وادا بەڕێوەچوو کە لە ئان و ساتی وادا چاوەڕوانی کاری ئاسایی ش نەدەکرا. چوارساڵ بەسەر کۆنگرەی شەشەمی پارتیمان تێپەڕی بوو. لەماوەی ئەو چوارساڵەدا بە قۆناغێکی تێکۆشاندا تێپەڕیوین کە پێویستی بە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن هەبوو. پێویست بوو کەم و کووڕیەکانی ئەو سەردەمە تاووتوێ بکرێ و لە ڕووناکایی ئەنجامەکانی وتوووێژێکی بونیادنەردا، ڕێبازی تێکۆشانی داهاتوومان دیاری بکەین. لە کەناری ئەو هۆکارانەش، سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ڕێوەبەری حیزب پێویستیەک بوو.

لەهەلوومەرجێکی وەها هەستیاردا، پارتیمان پەژاک حەوتەمین کۆنگرەی خۆی پێکهێنا و ئەوەیکرد بە هەنگاوێکی مێژوویی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستاندا. کۆنگرە بە لێکدانەوەیەکی قوڵ و بەرفراوان لە هەلوومەرجی سیاسی جیهانی و ناوچەیی لەسەر ڕەچاوکردنی سیاسەتی هێڵی سێیەم و چارەسەری دێموکڕاتیکی پرسی کورد پێداگر بوو. هەروەها کۆنگرە پاراستن و پارێزگاری لە هەبوون و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران وەک سەرتۆپی سیاسەتەکانی خۆی دانا و هاوکاتی سووربوون لە چارەسەری دێموکڕاتیکی پرسەکانی ئێران، لە ئەگەری هەڕەشە لەسەر هەبوونی گەلمان جەختی لە کەڵک وەرگرتن لە مافی پاراستنی ڕەوا کردەوە.

لە کۆنگرەدا بەوردی بارودۆخی سیاسی سەردەمی ڕابردوو بە بەشداری هەڤاڵانی هەموو مەیدانەکانی خەبات و بە سرنج دانە دۆخی گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەڵسەنگێندرا. بارودۆخی سیاسی و مەترسیداری سەردەم، دۆخی گەلمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان، دۆخی شۆڕش لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان و ئێران و جێگەی هێزە جەماوەرییەکان و ئەگەرەکانی بەردەممان لە داهاتوو قسەیان لەسەر کرا. لەسەر کردەوەی هێزە دژبەرەکان، بارودۆخی سەردەمی شۆڕش و کاردانەوەکانی ڕژێم گفتوگۆ کرا. هەروەها گۆڕانکارییە هەرێمیەکان و بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمڕالی و هەڵوێست و پێگەی بەڕێزیان لە بەرامبەر هێزەنکۆڵیکەرەکان و ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی بەڕێوەی دەبات، وەک بنەمای بەرخۆدانی گەلانی ناوچە و هەوڵدان لە پێناو بەدەستخستنی ئیرادەی سەربەخۆ و خۆبەڕیوەبەری گەلان لێکدرایەوە. بۆیە تێکۆشان بەمەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پێوەست بوونی دۆخی کورد بە دۆخی ڕێبەرمان پێداگری لەسەر کرا. ئەو گۆشەگیرییە زەحمەتەی لە زیندانی ئیمرالی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕیوە دەچی لێکدرایەوە و ئەو گۆشەگیری و هێرشانەی سەر ڕێبەرمان وەک هەڵوێست و ڕوانگەی ڕژێمی سیاسی ئێستا بەرامبەر پرسی کورد دیترا. ئەو زەختەی سەر ڕێبەرمان، نمونەی زەخت و گوشاری هەمەلایەنەی بەرامبەر گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستانە. هاوتەریبی ئەوەش، بەرخۆدان و خۆڕاگری مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر فاشیسم و تۆتالیتاریسم، هەوێنی سەرەکی تێکۆشانی گەلمان لە کوردستان و گەلانی جیهانە.

>>Click here to continue<<

افق گریلا

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)