TG Telegram Group & Channel
افق گریلا | United States America (US)
Create: Update:

دۆستێکی وەهمی ودۆژمنێکی ئیستراتژیک
عاکیف ئاویەر
لەماوەی ئەم چەن ساڵی ڕابردوودا شایەد و بینەری کۆبوونەوە وچاوپێکەوتنی سەران و رێوە بەرانی دەسەڵاتی بارزانین    لە گەل شاند و کاربەدەستانی تورکیا بەتایبەت حکوومەتی فاشیستیAKP   کە زۆربەی ئەم هاودیتنانە چە بە شێوازی نهێنی چە بە شێوازی ئاشکەرا لەسەر بنەمای میساقی ملی(ویلایەتی موسڵ بە شێکە لە خاکی تورکیا) و بەکارهێنانی دەسەڵاتی بارزانی بۆ شەڕ لە هەم بەر تەڤگەری ئازادی بەڕیوە چوونە. لەهەمان کات دا روانگەی دەسەڵاتی بارزانی کە باوڕیان بەوەیە بزنس لە سیاسەت گرینگ ترە رێگەی لە پێکهانینی ئیستراتژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک باز کردوە، کەهاتنی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر بەتواوی مۆرکێک بوو لەسەر ئەو پیلانە درێژ مەودایە کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەمەوە لەدوای هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی بارزانی بۆ حۆکمڕانی بەسەر باشوورهەوڵ یان بۆ پێکهانینی دەدا،هەروەها سووئیستفادەی دەوڵەتی فاشیستی AKPلە قەیران و ئاڵۆزیەکانی عێراق بۆ پێشل کردنی مافی سەروەری عێراق لە وڵاتی خۆیدا.
لە دوای هاتنی ئەردۆغان  بۆ باشوور نەچیرڤان بارزانی لەسەر حیسابی تویتری خۆی نووسی بووی ئەم هاتنەی ئەردۆغان لەم قۆناغەدا بۆ بەغدا و هەولێر مێژوویە. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت لە مێژوودا هەردەم لاپەڕیەکی ڕەش هەیە کەدەسەڵاتی بارزانی لەسەر بنەمای خەیانەت و فرووشتنی خاک و دەسکەوتەکانی ئەم گەلە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی بنە ماڵەی خۆیان ئەو لاپەڕە رەشەیان کردوە بە ناوی خۆیانەو، کەواتە دەتوانین بڵین نەچیرڤان بارزانی راستی وتوە هاتنی ئەردۆغان مێژوویە ،بەڵام لە کام لاپەڕەی مێژوودا جێ دەگرێ ؟بێ گۆمان لەو لاپەڕە رەشە دا جێ دەگرێ کە  ١٥ی گوڵانی ١٩٦٨،قیادە موەقەت،هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی هەولێر، فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەنگاڵ و کەرکووک و...تێدایە. هەر بۆیە بە دڵنیایە و دەتوانین بڵین کە مامەڵەیکی مەزن لە پێناو بەرژەوەندیکانی بنە ماڵەی بارزانی لە ئارا دایە و نیشانەی بەربە چاویشی هەڵ کردنی ئاڵای دەوڵەتی تورکە لەسەر قەڵای هەولێرە.کە واتە گەلی کورد بە تایبەت باشووری کوردستان دەبێ باش تێبگەن کە ئامانجی دەوڵەتی داگیر کەری تورکیا نەتەنیا بەکارهێنانی دەسەڵاتی بارزانیە بۆ هێرش بردنە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستانە بەڵکوو ئامانجی سەرەکی داگیر کردنی باشووری کوردستانە لەسەر بنەمای ٤خاڵ کە بریتین لە ١- هەژموونی ئابووری ٢- شاڵاوی کولتووری٣- قۆرخکاری سیاسی٤-سەروەری سەربازی. هەر بۆیە دۆستانتی لەگەل دەوڵەتی داگیر کەری تورکیا کە دۆژمنی ئیستراتژیکی گەلی کوردە وەهمێکی مەزنە و پێویستی بە هەڵویستێکی توند تۆڵ هەیە لە لایان گەلە کەمانەو لە باشووری کوردستان.

>>Click here to continue<<

افق گریلا

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)