شێعر: ئیسماعیل خورماڵی
گۆرانی: میکاییل
من که عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی، مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیایدا به‌دمه‌ست نه‌بووم، خه‌یاڵ نه‌بووم
من که غه‌رقی ئه‌وینت بووم، خۆ باڵنده‌ی بێ باڵ نه‌بووم !
یان هەناری دار هه‌تاوی ناو به‌فره‌که‌ی مه‌غریب نه‌بووم !
من که هاتم په‌یامێک بووم، له کانیله ڕۆشنتر بووم ؛
وه‌ک په‌روانه، لەو دیو به‌هار بێ زمان و غه‌ریب تر بووم
به‌ڵام حه‌یف و هه‌زار حه‌یف، تۆ سێبه‌رت دڕک و خار بوو
ئه‌وین لای تۆ هه‌ر درۆ بوو ، بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر، تازه هه‌رگیز سێوی دڵم ناده‌م به تۆ
هه‌رگیز مه‌لی خۆشه‌ویستیم نا فڕێنمه باخچه‌ی دڵی تۆ ،
بڕۆ ئیتر، جارێکی تر تۆ به‌نه‌رمی نامبینییه‌وه
من به‌فر بم ، تۆ خۆره‌تاو، هه‌رده‌بێ تۆ بتوێته‌وه!
@Gawraqala
>>Click here to continue<<