بنچینەى ئاکار و ڕەوشتە جوانەکان لە چوار فەرمودەى کورتدا
فەرموودەی یەکەم :
هەر کەسێک ئیمانی بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەیە با خێر بڵێت یان بێ دەنگ بێت.(رواه البخاري ومسلم)
فەرموودەی دووەم:
لە باشێتی و تەواوێتی و جوانێتی ئیسلامەتی کەسێک ئەوەیە کە واز لەو شتە ئەهێنێ کە پەیوەندی پێوە نییە.
فەرموودەی سێیەم:
پیاوێک بە پێغەمبەری خواى صلى الله علیه وسلم ووت : ئامۆژگاریم بکە، ئەویش فەرمووی: توڕە مەبە، چەند جارێک داوای لێ دەکاتەوە، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: توڕە مەبە.
فەرموودەی چوارەم:
ئیمانی تەواو نییە کەسێکتان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێت.
جا ورد بەرەوە :
لە فەرموودەی یەکەمدا : زمانت کۆنتڕۆڵ دەکات.
لە فەرموودەی دووەمدا : واز بهێنێ لەو شتانەی کەوا زیادەن .
لە فەرموودەی سێیەمدا : دڵ و دەرونت ڕێک و کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە.
لە فەرموودەی چوارەمدا : دڵت سەلامەت و پاک دەکاتەوە بەرامبەر هەموو موسڵمانێک.
>>Click here to continue<<