ئەوەنە ئەزانم کە #دەرەجەیەک و #ڕەقەمێک و #بەشێک داهاتووی تۆ بونیاد نانێن،مرۆڤ بە گەڕان و بەدواداچوون دەبێ بەشت دەبێ بە ناو دەبێ بە ڕەقەم لە کۆمەڵگادا
هەموو ئەوانەی پار بەرزترین دەرەجەیان هێنا کێ ئێستا ناویانی بیر ماوە ؟هەموو یەکەمەکان کوان ؟ کێ هەموو ڕۆژێ سودیان لێ دەبینێت و گوێ لە ئامۆژگاریان دەگرێ؟ئەرێ کامیان بوون بە دکتۆر هۆرجۆن و ناویان دەرکرد؟ کامیان ئێستا خاوەنی بزنسی خۆیانن ؟
ئەو داماوانە ئێستا بەکار هاتوون بۆ ڕیکلامی پەیمانگایەکی هاوینە 😁 خەجاڵەتم 🙏
بەس ئەمە ڕاستیەکەیە،داهاتووی خۆت بە دەستی خۆتە
٤ کۆرسی پڕۆگرامین وەرگرە مانگانەکەو کەمتر نابێ لە ٦٠٠$
٤ کۆرسی گرافیک دیزاین ببینە مانگانەکەو کەمتر نابێ لە ٥٠٠$
٢ کۆرسی سایبەر سیکیوریتی ببینە مانگانەو کەمتر نابێ لە ١٠٠٠$
کاکا بڕۆ لە یوتوب فێری گۆڕینی بانص و تەگەر بە
کاکە لە یوتوب خەلەلی گلۆپی مەکینە بدۆزەرەوە لایەک لە فیتەری ئەم شارە نەخوێنەوارن و نازانن بگەڕێم تۆ بیکە
براکەم فێری خواردن دروست کردن ببە هەر لە یوتوب بڕۆ عەرەبانەیەکی لەفە دانێ
کاکە گیان هەر تاقەتی ئیشت نیە ؟ دەرەجەشیت نەهێناوە؟
یوتوبێ دانێ و شتی ڕۆژانەی خۆتی تیا دانێ (بەس ئەتواری قۆڕ)نا شتی جوان مانگانە پارەکە دێتەوەناو حسابەکەت
خۆشەویست یەک دنیا کون و کەلەبەر هەیە کە تۆ داهاتووی خۆتی پێ بونیاد بنێیت
فەراغترین پۆزشن بۆ کار لە ئێستادا (دیجیتاڵ مارکێتین) و موچەکەی کەمتر نیە لە ١٠٠٠$
تەنها زمانی ئینگلیزی و تۆزێ گەڕانی دەوێ لە یوتوب و کۆرسێ هەموو ئەمانە ٣ مانگ ناخایەنێ
خۆت فێرکە ،بەشەر بە پشت بە خۆت ببەستە نەک دەرەجە و ڕەقەم
>>Click here to continue<<