نەوەد و سێ
🌸 بەهاری عومر ئەوا گەییە حوزەیران
کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران
حوزەیران: مانگی شەشەمی کۆچی هەتاوی.
کۆدەک: منداڵ . ئامێدیان)
🌸 دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی
نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران
وەحشی: کێویی.
جەیران: ئاسکی دەشت.
واتە: یارم بە هیچ کلۆجێ بۆ دەسەمۆ و ماڵیی ناکرێ. بۆیە تا لە ئاوەدانییدا بم و دەستم لێی گیر نابێ، لەبەر ئەوە ناچارم سەری خۆم هەڵگرم و بچمە بیابانێک، بەڵکوو بتوانم دەستی لێ گیر بکەم.
🌸 لە ئاوی تێغی هەر زامێ بوو ئاوا
برینی من نەبێ هەر وایە وەیران
وەیران: وێران، لەبەر ڕاگرتنی سەنگی بەیتەکە دەسکاری کراوە.
واتە: برینی هەموو دڵدارێک بە ئاوی تێغی برۆی یار ئاوەدان بووەوە برینی من نەبێ کە هەر وەک خوی وێرانە و یار ناکا جاریک تێخێکی لێ بدا.
🌸 بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک
لە تەنما مورغی ڕۆحم هاتە تەیران؟!
کۆ: کۆلان، مەبەست لە دەوروبەری یارە.
تەن: لەش.
مورغ: پەلەوەر.
تەیران: تەیەران، فین.
🌸 سولەیمانم هەواڵی مووری پرسیم
لە ناو ئەمسالم ئەز هودهود لە تەیران
موور: مێروولە.
ئەز: لە، وشەیەکی فارسییە.
هودهود: پەپوە سڵێمانە.
تەیران: باڵندەکان.
واتە: یاری سولەیمان پایەم، لەناو هەموو هاوچەشنەکانمدا هەواڵی منی وەک مێروۆلە بێدەسەڵاتی لە پەپوە سڵێمانە پرسی لە ناو هەموو باڵدارانە.
🌸 بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟!
واتە: ئاوێنە بۆچی حەیران و سەرسام بووە، ئەگەر لەبەر ئەوە نییە کە تیشکی دەرکەوتنی تۆ داویە لە ناوچاوی؟
🌸 لە مەحوی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج
سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران
واتە: ئەگەر دڵم ون بوو لێم، لە کونجی بتخانە کۆنەکاندا بۆی بگەڕێن؛ وەک چۆن لەو شوێنانەدا بە دوای گەنجدا دەگەڕێن، چونکە دیارە چووە بۆ لای یارێکی وەک بت جوان و ڕازاوە
شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس
@chamochya
>>Click here to continue<<