ئارەزووم زۆر بوو زەمانێک کەچی ئێستا وەڕەزم
لە هەموو ئەم تەمەنەی تینووە بەخوێنی حەزم
گەرەکم بوو دەسی گەرمی گەلێ ئاوات بگوشم
نەوەک ئەنگوستی بڤەی حەسرەتم هەردەم بگەزم
حەیفێ جارێکی لە ئەم دەورە نەهات نۆرەم هەتا
لەسەر ئەم هەردە منیش هەڵبەزم و بێژم: ئەزم
حەیفێ تاوێک نەگەڕا خۆشی لە دڵما بە هەڵەش
تا لەبەر قەمچی خەم و ساردی خەفەت هێند نەتەزم
سەد حەیف باری ژیان ئەستەم و ئاڵۆز بوو ئەوەند
هەر دەبوو ڕایدەم و بێدەنگ بم هەتاکوو نەبەزم
پەلەیێکم نییە کۆنە مەتەڵی بوون هەڵبێنم
نەکوو بمکوژێ ژیان بۆیە لە مردن بەلەزم
کوڕی ئاواتم هەموو ڕۆیشتن و جێیان هێشتم
ئێستە دەربەست بە تەمای مەستە نیگای کیژی ڕەزم
#م_ئاران
@chamochya
>>Click here to continue<<