#ئەی_وەتەن
لە هەر وەرزێکتدا خەمێک و
لە هەر لاپەڕەیەکتدا تۆماری ماتەمێک
ڕێبوارێکی زۆر ماندوو و تینووم، ساڵەهایە بەڕێوەم و نەنوستووم، دڵی پڕهومێدم لە ڕێگای
عەشقتدا چرایەکی هەڵکردووە و بڕیاری داوە
تا دوایین ترپەی هەر بسووتێ و نەکوژێتەوە...
بارانی ئەو وەرزەت ببارێنە بەسەر کێڵگەی دڵمدا
ڕاژێنە مێشکم لە بێشکەی خەیاڵی ڕەهاییتدا
دەمهەوێ عاقیبەت بەخێری داستانەکەت ببینم و ئەمجا تێر تێر بنووم.
#کازیوە_موکری
@chamochya
>>Click here to continue<<