سپاسنامە
شارەداری بەڕێز و ئەندامانی ڕێزداری شوڕای شاری مەهاباد
بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە پشتبەستن بە ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە خزمەت بە زمان، وێژە و ئەدەبی کوردی و بەڕێوەبردنی دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە، هەر لە شەوە شێعر، ئێوارە چیرۆک، کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی ئەدیبان ڕا بگرە هەتا هەمایشی ناوچەیی هێمن و هەژار، ئەم جارە بە هەنگاوێکی بەهێزتر و ئەزموونێکی جیاوازتر
بە مەبەستی گرینگی دان و ئاوڕدانەوە بەسەر چیرۆکی کوردی و ناساندنی نووسەرانی پەراوێزکەوتوو و کۆکردنەوەیان لە بۆنەیەکی ئەدبی، لێبڕان تا فستیواڵێکی چیرۆکنووسی پێکبێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە جوڵەیەکی سەرتاسەری وەڕێبخرێت.
ئەو ئەرکە لەژێر ناوی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ناوزەد کرا.
ڕاپەڕاندنی وەها ئەرکێک پێویستی بە یارمەتی و هاودڵی هەمەلایانە هەبوو. ئەندامانی بەڕێزی شورای شار و شارەداری مەهاباد هەر لە سەرەتاوە بە دڵێکی ئاوەڵا بەرەوپیری ویستەکەمان هاتن و بە یارمەتیدان لە بواری ماڵی و دابینکردنی کەرەستە و ئامێری پێویست، هەروەها یارمەتی کاری لە لایان ئەندامانی بەڕێزی
«پەیوەندییە گەشتییەکان» و بەشداری بەڕێزان کاک سەلاح پایانیانی و کاک کەماڵ مەولوودپور و کاک ئازاد وەتمانی لە بەشە جیاوازەکان، توانی لەنیکەم بەشێک لە ئامانجە سەرکییەکانی بپێکێ.
ئەو فێستیواڵە لە ڕۆژانی ۱۷ و ۱٨ی مانگی گوڵانی ١٤٠٤ لە تالاری وەحدەتی شارەداری مەهاباد بەڕێوەچوو.
سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەندامانی بەڕێزی شورای شار و شارەداری مەهاباد و دیتر بەڕێزان بکەین کە لەو ماوەیەدا بە بەکارهێنانی ئەو پەڕی توانایی خۆیان قوورسایی ئەو ئەرکەیان لەسەر شان کەم کردین و لە باشتر بەڕێوەچوونی ئەو فێستیواڵەدا یارمەتیدەرمان بوون.
بە سپاسەوە:
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی.
🆔 @binkemukrian
>>Click here to continue<<