TG Telegram Group & Channel
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد | United States America (US)
Create: Update:

سپاسنامە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کوردستان  بەرپرسی ڕێزداری توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان

بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە پشت‌بەستن بە ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە خزمەت بە زمان، وێژە و ئەدەبی کوردی و بەڕێوەبردنی دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە، لە شەوە شێعر و ئێوارە چیرۆک و کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی ئەدیبان ڕا بگرە هەتا هەمایشی ناوچەیی هێمن و هەژار، بە پێویستی زانی ئەوجارە هەنگاوێکی بەهێزتر هەڵێنێتەوە و ئەزموونێکی جیاوازتر تاقی بکاتەوە. ساڵیانێک بوو کەلێنی بەتاڵی فێستیواڵی چیرۆک کە بتوانێ کۆمەڵێک نووسەر هان بدات لە کردەوەیەکی هاوبەش دا بەشداری بکەن هەست پێدەکرا تا بە ناردنی چیرۆک بۆ دەبیرخانەی فێستیواڵ و داوەری کارەکان بگاتە ئاستێک کە چیرۆکە سەرکەوتووەکان خەڵات وەرگرن و جوڵەیەکی سەرتاسەریی وەڕێ بخرێت.
ئەو ئەزموونە لە ژێر ناوی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ناوزەد کرا، ڕاپەڕاندنی وەها ئەرکێک  بێ یارمەتی و هاودڵی هەمەلایانە مسۆگەر نەدەبوو، بە شانازێوە زانکۆ کوردستان لە سەرەتاوە بە دڵێکی ئاوەڵە بەرەو پیری ویستەکەمان هات و توێژینگەی کوردستان‌ناسی بوو بەو ناوەندە کە کارەکەی بە هی خۆی زانی و بە درووست کردنی لێژنەی زانستی و هەڵبژاردنی داوەرەکان دڵنەوایی دا بە ئێمە کە کۆی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن بە نوێترین مکانیزم بەڕێوە دەچێت. لە لایەکی دیکە بە وەرگرتنی وتار بۆ پەنێلە زانستییەکان و وتاربێژی و هەڵسەنگاندنی ئەوانیش کەسانێک دیاری کران کە سەرچەشنی بزاڤ و ڕەوتی ڕەخنە و نووسینی چیرۆک و ڕۆمانی ئێستاکەن.
بەرەو پیر هاتنی ئەو ئەرکە پیرۆزە بۆ بەڕێوەبەرانی فێستیواڵ لە مەهاباد یەکجار گرینگ و پڕ بایەخ بوو، دیسان بەشداری و هاوکاری زانکۆی کوردستان لە نێو کۆمەڵانی نووسەری شار و هەرواتر ئۆڕگانە یارمەتیدەرەکان بوو بە هۆی پێک‌هێنانی کەشێکی ئارام و کۆی کارەکەی بەرەو بایخمەندی زانستی پەلکێش کرد.
فێستیواڵ ڕۆژانی ۱۷ و ۱٨ی مانگی گوڵان لە تالاری وەحدەتی شارەداری مەهاباد بەڕێوەچوو.
پێویستە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی زانکۆی کوردستان و هەموو ئەندامانی پسپۆڕ و شارەزای توێژینگەی کوردستان‌ناسی بکەین کە لەو ماوەیەدا بە وەئەستۆ گرتنی ئەستەم‌ترین بەشەکان وەک داوەری، حزوور لە پانێلە زانستییەکان، خوێندنەوەی وتار و هەروەها پێشکەش کردنی بەشێک لە خەڵات و تەندیسەکان، قوورسایی ئەو ئەرکەیان بۆ باشتر بەڕێوەچوون و پتەو کردنی فیستیواڵ لەسەر شان کەم کردین و یارمەتیدەرمان بوون.

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباددەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی.

🆔 @binkemukrian

>>Click here to continue<<

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)

Warning: Undefined array key 3 in /var/www/hottg/function.php on line 115