سڵاو و ڕێز دۆستان
فێستیواڵی سەراسەری چیرۆکی مەهاباد کۆتایی پێهات. بەڵام پڕۆژە فەرهەنگییەکان درێژەیان هەیە. ماندوو نەبوونی لە بەڕێوەبەران و سەرجەم هاوڕێیانی ئازیز دەکەم بۆ بەڕێوە بردنی ئەم فێستیواڵە...خۆمان دەزانین داڕشتنی بەرنامە و پلان بۆ بەرنامەی لەم چەشنە چەندی زەحمەت و دەردی سەری هەیە، پێویستە لە زۆر شت بینەوە و تەنگوچەڵەمەی زۆر دێتە سەر ڕێ. لە پەنا وەشدا کەم بوونی ئیمکاناتی سەختئەفزاری کارەکەی دوو قات دژوارتر دەکا. بوونی هێندێک کەموکۆڕی لە هەموو بەرنامەیەکدا ئاسایین، جاری وایه بە دەست خۆت نییە چونکە ئیدەکە هەیە ئیمکاناتەکە نییە، هیوادارم دۆستان لەگەڵ ئەو هەموو زەحمەت و بارگرانییەی تەحەمولیان کرد بە خوێندنەوەیەکی وردبینانە لە شێوەی ئیجڕادا ئەوەندەی تریش کارەکە جوانتر بکەن. گشتی بەرنامەکە زۆر بە نەزم و ڕێکوپێکی بەڕێوە چوو، بەشی میوانداری زۆر جوان ئەرکی خۆی بەڕێوە برد و بە قەولێک کلاسی کارەکەیان لەسەرێ بوو و ئابڕووداریان کرد. نێو ساڵۆن زۆر مونەزەم بوو. بەشی پەزیرایی حاشییەی بەرنامە کەم وێنە بوو. دابین کردنی جێگاوڕێگا زۆر باش بوو. بە گشتی کارەکەی باش هەڵدەسەنگێنم و لە بەراورد لەگەڵ بەرنامەکانی هاوشێوە لە شارەکانی تر لە هەموو نەزەر لەسەرتر و جوانتر بوو. تێبینییەکان هەڵدەگرین بۆ دانیشتنی خسووسی لەگەڵ دۆستان لێرە پێویست ناکا.
وەک بەشداربوویەکی ئەم بەرنامەیە سپاستان دەکەم و دەستخۆشیتان لێدەکەم. لەشتان ساغ و ورەتان بەرز بێ هاوڕێیانی ئازیز. ئاواتی بەردەوامیم بۆتان هەیە. سەرفەراز بن.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت: یاقووب خزری
>>Click here to continue<<