TG Telegram Group & Channel
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد | United States America (US)
Create: Update:

بەرپرسان و میوانە بەڕێزەکانی فێستیڤاڵی چیروکی مەهاباد
بەداخەوە بە هۆکارێکەوە نەمتوانی لە کۆبوونەوەی شکۆمەندی ئیوه به‌شدار بم. بڕیار بوو باسی ڕۆڵی دیالۆگ لە پێکهاتنی دەقەکانی یارساندا بکەم.
فەرهاد حه‌یده‌ری گۆران

بەشێک لەو وتارە بەم شێوەیەیە:

ڕۆڵی دیالۆگ لە پەرەپێدانی گێڕانەوە له ده‌وره‌ی کەڵامیی"زەڵاڵ زەڵاڵ" – ده‌فته‌ری دیوانه‌گه‌وره

کوی و کوچ
لە ئائین یارساندا حه‌وت فریشته ، لە سەردەمی پردیوه‌ری دەگۆڕدرێن بۆ "حەوت ته‌ن». ئەوەی مێتافۆریک بوو دەگۆڕێت بۆ فۆڕمی جەستە. لە لایەکی ترەوە "خاندان"ه‌کان وەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دروست دەبن.
لە دەقەکانی یارساندا، بە تایبەت له "دیوانە گە‌ورە" زۆر جار باسی "کوی" کراوە. ئەوانەی گەیشتوونەتە سه‌رده‌می پردیوه‌ر شایەتحاڵی ئەوە دەدەن کە لە کام "کوی"یه‌وه هاتوون. وشەی کوی لێرەدا پەیوەندییەکی ده‌رونی و نێوان‌دەقی (Intertextual) لەگەڵ چەمکی "هورقلیا"ی سوهرەوەردی هەیە: هۆرقلیا (هورگڵیای به هەورامی).
هەروەها لە کوچ و ده‌قه‌کانی سەردەمی بالویلدا (سەدەی یەکەمی کۆچی) ئاماژەی پێکراوە؛
جه واته یاران، جه واته یاران
ئیمه دیوانه‌ین جه واته یاران
هه‌نی مه‌گیلین یه‌ک یه‌ک شاران
زنده مه‌که‌رین ئائین یاران
کۆی وه‌ک مێتافۆر لە دیوانە گه‌ۆرە هاتووه. هەموو هەفتەن و چلته‌ن ئاماژە بە "کوی" دەکەن؛ کوی ویچ، کوی ده‌مان، کوی ئه‌لبووس، کوی جالووس ...
واتای کوی گواستنەوەی "مرۆڤ"، "خاندان" و "یاران" لە سروشتەوە بۆ شار، گەشەپێدانی"هۆرقلیا"یه. کوی سەرچاوەی کوچ و گفتوگۆیە. "دیوانه‌ گه‌وره" بە تەواوی لەسەر بنەمای دیالۆگ دامەزراوە.

...

ده‌فتەرەکان و دەقە پیرۆزەکانی یارسان لە ڕوانگەی زمانەوانی و بنه‌ڕه‌تی مێتافۆری و لایەنی دیالۆگییەوە، خاوەن گرنگییەکی تایبەتی مێژوویی و ئەدەبین. لەم وتارەدا بە تایبەتی باس لە دەورەی "زەڵاڵ زەڵاڵ" لە دەفتەری دیوانەگه‌ورەدا دەکەین کە گفت‌وگۆی نێوان باوه‌یاگار و شائیبراهیم لەخۆ دەگرێت: دوو تەن لە نێو حەوتەنان.
ئەم دوو حەوارییەی سوڵتان سەهاک، وێڕای ئاماژەدان بە دوونەکانی پێشووی خۆیان، گێڕانەوەیەک دەخولقێنن کە لەسەر بنەمای دیالۆگ دامەزراوە.
هەروەها هەندێک لە ده‌فته‌رەکانی که‌ڵام بە تەواوەتی لەسەر بنەمای مۆنۆلۆگ دامەزراون، وەک ده‌فته‌ره‌کانی چل‌ته‌ن لە دەورەی ئاسەی براکەی گۆران (سەدەی 19ی زایینی). مۆنۆلۆگ لەم دەفتەرانەدا باسێکە لە ڕابردوو و دەرکەوتن و ئاشکرابوونی تاکێک، لە کاتێکدا دیالۆگەکەی باوەیاگار و شائیبراهیم ئاشکراکردنێکی بێکۆتایی و لە دەرەوەی کاتەکانە، گێڕانەوەی خولقاندنی بنیام بە مانا یارسانییەکەی کە لە ڕێگەی گفت‌وگۆشەوە پەرەی سەندووە. وشەی "سەرەندیل" بەکارهاتووە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر جێناوی "زەڵاڵ" کە ئاماژەیە بۆ شوێنی دەرکەوتن. ئەم دوو یارە ئەزەلییە شایەتحاڵی بۆ یەکتری دەدەن.
باوه‌یاگار مەرموو؛
ڕووناکی ئیمان بووم
یووسفی کوڕی کەنعان بووم.
تەنانەت له دەورەی "زەڵاڵ زەڵاڵ" جەخت لەسەر بنه‌ڕەتی دیالۆگ دەکرێتەوە. بە گوتەی میخائیل به‌ختین، هەمیشە دیالۆگ "کلیل" بووە بۆ گۆڕینی تێڕوانی تاکە و یەکگرتوو. بە درێژایی مێژوو، مرۆڤەکان لە گفت‌وگۆی بەردەوامدا بوونە: بە چاو و دەم و دەست و ڕۆح و مێشک و جەستە و هەموو ئاماژە و کردارەکانیانەوە. هەمووان خولگەی خۆیان دەخستە سەر بابەتەکە و ئەم بابەتەش ناوی "دیالۆگی ژیانه‌وه‌ی مرۆڤی" بووه.
دەورەی "زەڵال زەڵال" ئاماژەیە بۆ هەقیقەتی دیالۆگ و دەورگێڕان و ڕۆڵی لە سەرهەڵدانی سووژەی مرۆڤایەتیدا.

Forwarded from Farhaad HGuraan

>>Click here to continue<<

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)