دایکم
دایکم تاکە کەسە کە دەزانێت نەخواردنی خواردنی خوازراوم پەیوەندی بە تێریمەوە نیە بەڵکو بە دڵتەنگیمەوە هەیە
وە زۆر خەوتنم پەیوەندی بە تێرخەو نەبوونم نیە بەڵکو بە کوژانەوەم هەیە
تەنیا ئەو دەزانێت دەنگی نزم و سەلام کردنە لەسەرخۆکەم لە کاتی چوونە ژورەوەم بۆ ماڵەوە مانای ئەوەیە رۆژەکەم خراپ بووە
تەنها دایکم دەزانێت کە من زۆر قسە دەکەم بەڵام لە راستیدا هیچ ناڵێم هەر ئەویش دەزانێ ئەو پێکەنین و زەردەخەنە شەرمنانەم خۆشەویستیە و ئەو درەوشانەوەیە جیابوونەوەیە ' ئەو گوێ پێنەدانە بیرکردنە وە رۆشتنم مانای لەبیرکردنە
تەنها دایکم زیاتر لە خۆم دەترسێت لێم
دەترسێت لە بێدەنگیم
دەترسێت لەوەی خەیاڵم دەروات
هەر ئەویش تاکە کەسە کە ئاگاداری شکان و دۆران و سەرکەوتنەکانم بووە
ئەو دەزانێت کە رێگاکەم ئاسان نەبوو🖤
>>Click here to continue<<