TG Telegram Group & Channel
بەکورتى | United States America (US)
Create: Update:

ئه‌و گه‌نجانه‌ى تواناى ژن هێنانیان نیە و ئارەزوویان زۆرە
پرسیار:
من گه‌نجێكم تەمەنم بیست ساڵە ئه‌مه‌وێت نيوه‌ى دينه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م بە ژن هێنان به‌ڵام توانام نيه‌ ، ئامۆژگاريتان چيه‌ بۆ من ؟ وە ئایا دەکرێ هەندێ دەرمانى لاواز کردن و کەمکردنەوەى ئارەزوو بەکاربێنم؟
وەڵام :
جێگير بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ ﷺ كه‌ فه‌رموويه‌تى : ئه‌ى كۆمه‌ڵى گه‌نجان هه‌ر كه‌سێک له‌ ئێوە تواناى ژنهێنانى هه‌يه‌ با ژن بهێنێت چونكه‌ ژن هێنان ده‌بێته‌ مايه‌ى زياتر داخستنى چاو له‌ نامه‌حره‌م ، و زياتر پاراستنى داوێن ، وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ ناتوانێت ئه‌وا با ڕۆژوو بگرێت ئه‌وا ڕۆژوو ده‌بێته‌ مايه‌ى پاراستن له‌ ئاره‌زوو .
پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ ڕێنمونى كردووه‌ بۆ ڕۆژوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ( تواناى ژنهێنانى نيه‌ ) واتا : تواناى دابينكردنى پێداويستيه‌كانى هاوسه‌رگيرى ، پێويسته‌ له‌سه‌رى ڕۆژوو بگرێت وه‌ پشت ببه‌ستيت به‌ رۆژوو بۆ گرتنه‌وه‌ى ئاره‌زوو و كه‌مكردنه‌وه‌ى ، وه‌ سه‌لامه‌ت بوون له‌ شه‌ڕ و خراپه‌كانى چه‌ند له‌ توانادايه‌ .
ڕۆژوو به‌يارمه‌تى خوا پاراستنى له‌ ئاره‌زوو پێ به‌ده‌ست دێت ، واتا : دامركانه‌وه‌ى ئاره‌زوو ، كه‌مردنه‌وه‌ى ئاره‌زوو ، وه‌ به‌هۆيه‌وه‌ پاراستن له‌ توندى ئاره‌زوو به‌ده‌ست دێت .
ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ڕۆژوو :
چاره‌سه‌رى تێدايه‌ بۆ ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت .
و چاره‌سه‌رى تێدايه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاره‌زوه‌كانى مرۆڤ بۆ هاوسه‌رگيرى ،
وه‌ يه‌کێکە له‌ هۆكاره‌كانى چاو داگرتن له‌ ئاستنى تێڕوانينى حه‌رام ،
وه‌ يه‌کێکە له‌ هۆكاره‌كانى لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى شه‌يتان ، چونكه‌ شه‌يتان به‌ناو ده‌ماره‌كانى مرۆڤدا دێت و ده‌ڕوات وه‌كو خوێن ، ڕۆژووگرتنيش ئه‌مه‌ لاواز ده‌كات .
واتا : ڕۆژوو ئه‌م ئاره‌زوو و ويسته‌ بۆ جنس لاواز ده‌كات ، و به‌هۆيه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئامانجه‌كه‌ به‌ده‌ست دێت .
وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌كاربهێنێت كه‌ ئاره‌زوه‌كان لاواز ده‌كات به‌ڵام ئاره‌زوه‌كه‌ نابڕيت و له‌ناوى نابات به‌ڵكو ئاره‌زوه‌كه‌ ده‌مێنێت بۆ كاتى پێويست ئه‌وه‌ هيچي تێدا نيه‌ و ده‌كرێت ئه‌مه‌ش هه‌ندێک جار چاره‌سه‌ر بێت ديسان .
وەڵامی زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
-----------------------
#بەکورتى (٣٩٦)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-120

>>Click here to continue<<

بەکورتى

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)