💥کوشتنی حكوومەتی لەژێر ناوی “ئیعدامکردنی سیخوڕەکانی مووساد” | تازەترین خوێنڕشتنی ماشینی کوشتنی خامنەیی
بەیانیی ئەمڕۆ سێ گەنجی کورد بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ مووساد لەسێدارە دران
• ئیدریس عالی کوڕی ساڵح
• ئازاد شوجاعی کوڕی عەبدولڕەحمان
• ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ کوڕی ئەحمەد
نە بەڵگەیەك، نە دادگاییکردنێكی ئاشكرا، نە مافی ڕاستەقینەی بەرگریکردن؛ تەنها نمایشێکی دادوەریی گاڵتەجاڕانە بۆ شەرعیەتدان بە کوشتنی حكوومەتی.
تۆمەتی “هاوردەکردنی کەرەستەی تیرۆر” فێڵێکی دیکە بوو بۆ بێدەنگکردنی ئەو سێ دەنگە ناڕازیە و ترساندنی خەڵکی کوردستان.
چیرۆکی “سیخوڕەکانی مووساد” درۆیەکە؛ ڕاستییەکە ئەمەیە: دەسەڵاتی جەلاد جارێکی دیکە خوێنی بێتاوانانی ڕشت تا بمێنێتەوە.
ئەم تاوانە نوێیە پەڵەیەکی تری شەرمەزارییە لەسەر ڕووخساری کۆماری ئیسلامی و هەموو هێزە سەركەتكەرەكانی.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
>>Click here to continue<<
