ژنم هێنا
تا تەنیا نەبم
دواتر
منداڵمان بوو
تا تەنیا نەبین.
ژنەکەم
لە ژوورێکدا نینۆکەکانی ڕەنگ دەکا و
کەسێک نییە
دەستی بگرێ.
من
بە وشەوە سەرقاڵم.
منداڵێک
لە نێوان هەرووکماندا
پێویستی بە کەسێکە یاریی لەگەڵدا بکات.
ئێمە هێشتا تەنیاین.
"بەشدار سامی"
کتێبی "ئەمڕۆ شەممەیە ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوو نەدات"
>>Click here to continue<<