🔴 كێبوون ئەوانەی ئیمام (حسێن) رێحانەكەی پێغەمبەری خودایان ﷺ شەهید كرد.؟.
♦️ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ئەم كارەساتە.!
كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه كه دوچاری مێژووی موسوڵمانان بووە، چونكه له‌و كاته‌دا بێجگه له ئیمامی حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكی دیكە بوونی نه‌بوو، وه به‌راستی به مه‌زڵومی شه‌هید كرا‌و كوشتنه‌كه‌شی به نیسبه‌ت موسوڵمانانی هه‌مووی گۆی زه‌وی كاره‌سات بوو، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت خودی ئیمام حوسه‌ینه‌وه، پله‌ی شه‌هاده‌ت و پله‌وپایه‌و ناو‌و شۆره‌تی لای خودا وه‌رگرتووه، چونكه بێگومان خوای گه‌وره ئه‌م رێحانه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازداری بۆ ئه‌و دونیا هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ له نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه ڕزگاری كردووه.
مێژووی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) كارەساتێكی ئێجگار جەرگبڕو لەسەر دڵان بە ئازارە.. چونكە به غه‌درو خیانه‌ت شه‌هید كرا، بۆیە ئێمەش لە پەیجی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود وه‌ك پاراستنی ڕاستی مێژویی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگن، وەك وەفایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه به‌رێزه كه كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌ری نازدارو خۆشه‌ویستمانه "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" .ئه‌م ڕاپۆرتە شیكارییە پێشكەش بە موسوڵمانان دەكەین.
♦️ سەرەتای فیتنەو ئاڵۆزییەكە..
خەڵكی عێراق زیاتر لە 500 نامە بۆ ئیمام حسێن دەنێرن:
كاتێك خه‌ڵكی عێراق ئاگاداری ئه‌وه بوون كه ئیمامی حوسه‌ین به‌یعه‌تی نه‌داوه‌ته یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمام حوسه‌ین، چونكه ئه‌مانیش یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یان نه ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمامی موعاویه‌شیان خۆش نه‌ده‌ویست، ته‌نهاو ته‌نها ئیمامی عه‌لیی و مناڵه‌كانی ئه‌ویان ده‌ویست، ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت.. بۆیه هه‌موو هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه نامه نووسین بۆ ئیمام حوسه‌ین و هه‌موویان به‌ڵێنیان دایه كه ئێمه ته‌نها به‌یعه‌ت به تۆ ده‌ده‌ین، وه ئێمه بێجگه له تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سی تر ناده‌ین و یه‌زید به خه‌لیفه‌و جێ‌نشین نازانین، ئه‌م نامه ناردن و هه‌ڵویستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق رۆژ به رۆژ زیادی ده‌كرد، بۆیه مێژوونووسان ده‌ڵێن ژماره‌ی نامه‌كان له ئه‌هلی كوفه‌وه گه‌یشته زیاتر له 500 نامه.!
♦️ ده‌رچوونی ئیمامی حوسه‌ین بۆ شاری كوفه:
دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمی كوڕی عه‌قیله‌وه دڵنیاكرایه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌هلی كوفه چاوه‌رێی ئه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كی نارد بۆ ئیمام حوسه‌ین و بۆی نووسی كه كاروباری كوفه ته‌واوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، بۆیه ئیمام حوسه‌ینیش "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر" له رۆژی "ته‌رویه‌دا" به‌ره‌و كوفه به‌رێدەكه‌وێت.
♦️ ناڕه‌زایی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه:
زۆرێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی خوایان له‌سه‌ر" هه‌وڵی زۆریاندا رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و كوفه به ڕێ بكەوێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی سوور بوو..
له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كە ناڕازیبوون: (عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص، ئه‌بو سه‌عیدی خودری، عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر).
♦️ شه‌هیدبوونی ئیمام حسێن له ڕووداوه‌كه‌ی "ته‌ف" له ساڵی (61)ی كۆچیی:
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رۆژی 10 ی موحه‌ڕه‌می ساڵی 61ی كۆچیی له خاكی كه‌ربه‌لای عێراق، جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵگیرسا، یارانی ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانی كه له توانایاندا نیه به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ی عوبه‌یدوڵڵا بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو كه له نێوان هه‌ردوو ده‌ستی ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن و هه‌رواش بوو، یه‌ك به یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستی ئیمام دا شه‌هید ده‌كران.!!
وه هیچ كه‌س نه‌مایه‌وه بێجگه له ئیمام حوسه‌ین خۆیی و كوڕه شیرینه‌كه‌ی به‌ناوی "عه‌لیه بچوك" كه ئه‌ویش نه‌خۆش بوو.
ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ی ئیمامی حوسه‌ین به‌و شێوه‌یه مایه‌وه‌و كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ده‌ستی خوێناوی بكات به كوشتنی كچه‌زاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه "شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" هاواری كرد‌و وتی: هاوار بۆ ئێوه، دایكتان رۆڵه ڕۆتان بۆ بكات، چوار ده‌وری بگرن و بیكوژن،
>>Click here to continue<<
