شێخ احمد کاکە محمود | United States America (US)
Create: Update:
🤔نیعمەتەکانی ژیانت لێپرسینەوەی لەسەرە
🤔❪ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ❫
واتە /پاشان باوەڕتان هەبێت لەو ڕۆژەدا پرسیارى هەموو بەهرەیەکتان لێ دەکرێت، تەندروستى، ماڵ و سامان، خێڵ و هۆز، هەر بەهرەیەکى تر کە خوا پێى دابن، چۆنتان دەست کەوتووە.؟ لە ڕێى شەرعەوە، یا لە ڕێگاکانى ترەوە.؟ وە چۆنتان بەخت کرد..؟
🤔تێڕامانێک لەم ئایەتە :
🤔هەر لەو کاتەدا کە چێژ لە نازو نیعمەتەکانی ژیانت وەر دەگریت بیرێک لەم فەرمایشتەی پەروەردگار بکەرەوە کە لە ڕۆژی دوایدا لێپرسینەوەت لێ دەکرێت لەسەر ئەو نیعمەتە بۆیە زۆر ئاگاداربە حەرام تێکەڵی ژیانت مەکە و نازو نیعمەتەکانی ژیانت لە ڕێگای باش و چاکدا بەکاربهێنە.
#قورئانی_پیرۆز
#سورة_التکاثر
#ئایات_8
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood