کەی ئەرکی تۆ بوو، دوا فیشەک بە دڵمەوە بنێی، ئەی پاریسی دەلال؟
بزانە ئەمەی کە ڕوودەدات ویستی من نییە، نە هی دایکمە و نە تۆیش، بەڵکو ویستی نیشتمانە بڕۆم. ئەو نیشتمانەی کە لە کۆتایی هەر ڕۆژێکی ئەم ژیانەدا لە نێو تابووتێکدا بۆ ماڵ دەمنێرێتەوە.
من ئیتر بێزار بووم لە شۆردنی ئەو هەموو تەرمەی خۆم، چیتر هێزی دانیشتنم بە دیار پرسەی خەونە مردووەکانمەوە نەماوە. هێندە بیری پێکەنینەکانم کردووە، وایلێهاتووە بە زەبری هەردوو پەنجە گەورەکەم و ئەوەی تەنیشتی لێوەکانم ڕابکێشم، نا نزیکیان بکەمەوە لە پێکەنینێکی ساختە. ئا ئەمەیە نێگەرانی من، لێرەوەیە کە ون دەبم و خۆمم پێ نادۆزرێتەوە.
#𝙃𝙖𝙈𝙖 💔😢
>>Click here to continue<<