✍ سوره يوسف آیه 50
وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ
كاتێك پاشا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بیست سه‌رسام بوو پێى و وتى: بڕۆن یوسفم صلی‌الله‌علیه‌وسلم بۆ بێنن كاتێك نێردراوی پاشا هات بۆ لای یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم نه‌هاته ده‌ره‌وه له به‌ندینخانه‌كه‌و فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشاكه‌ت پرسیاری لێ بكه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌ستی خۆیان بڕی چی بوو؟
پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌وسلم فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من بوومایه ئه‌وه‌نده‌ى یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم له به‌ندینخانه بمامایاته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌م ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتمه ده‌ره‌وه.
به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه به‌نه‌خشه‌و فڕوفێڵ و پیلانی ئه‌وان.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
>>Click here to continue<<