✍ سوره يوسف آیه 41
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ۖ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ۚ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ
{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە}
دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ وه ئه‌وه‌ی تریشیان كه نانه‌واكه‌یه له خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ ئه‌و كاته باڵنده له‌سه‌ری ئه‌خوات!
وتراوه خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه بۆى لێكدانه‌وه وتیان درۆمان كرد‌و خه‌ونمان نه‌بینیوه، یوسفیش صلی‌الله‌علیه‌وسلم ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێوه پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه ئه‌بێت و كۆتایى هات.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
>>Click here to continue<<