✍ سوره يوسف آیه 40
مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
{بانگەواز كردنی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە بۆ یەكخواپەرستی}
ئێوه هیچ شتێك ناپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره ته‌نها كۆمه‌ڵێك ناو نه‌بێت كه ئێوه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان ناوه، خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌و په‌رستنی ئه‌و شتانه نه‌ناردۆته خواره‌وه، هه‌موو ئه‌و دار‌و به‌ردانه‌ى كه ده‌په‌رسترێن و خه‌ڵكى ده‌چنه سه‌ریان و هه‌ر یه‌كه‌یان ناوێكى هه‌یه هه‌مووى خه‌ڵكى خۆیان ناویان ناون و هیچ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نییه.
حوكم و بڕیاردان ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن، ئا ئه‌مه دینی ڕاست و دامه‌زراوه كه خواى گه‌وره به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ناردۆته خواره‌وه‌و فه‌رمانى پێكردووه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
>>Click here to continue<<