✍ سوره يوسف آیه 33
قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ
{یوسف پێغەمبەر صلی‌الله‌علیه‌وسلم بەندینخانە هەڵدەبژێرێت بەسەر تاواندا}
یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم له ترسى خواى گه‌وره‌و ئومێدى پاداشته‌كه‌ى به‌ند كردنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر تاوان كردن‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌وپه‌ڕى گه‌نجێتى و جوانێتیدا بوو، وه ئافره‌ته‌كه‌یش له‌وپه‌ڕى جوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتدا بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سجن و به‌ند كردنم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی كه ئه‌وان بانگی منی بۆ ئه‌كه‌ن له خراپه‌كارى!
ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئافره‌تانی تریش به كۆمه‌ڵ داوای ئه‌و كاره خراپه‌یان لێ كردووه‌و له دواتریش كه پاشاكه ئه‌ڵێ: [قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ] (يُوسُف : 51) واته: ئێوه هه‌مووتان به كۆمه‌ڵ داواتان له یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم كرد كه كاری خراپتان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وانم له‌سه‌ر لاناده‌ی له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم به‌لایاندا بچێ ئه‌و كاته له خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام بكه‌م، له خۆی ترسا‌و په‌نای بۆ خوای گه‌وره برد‌و خوای گه‌وره‌یش په‌نای دا.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
>>Click here to continue<<