سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوانزەهەمی ( زانستی + وێژەیی) پێویستە ئاگاداری ئەم چەند تێبینی یە ببن پێش کۆتا تاقیکردنەوەی ( فیزیا-جوگرافیا) :
۱ - ئەگەر دڵنیایت کە کۆنمرەی ئەو شەش بابەتەی تاقیکردنەوەت تێدا ئەنجام داوە ، نمرەی دڵخوازی تۆ نییە ، ئەوا واباشترە وانەی کۆتای بخەیتە خولی دووهەم ( ئەگەر وانەی دیکەت نەخستۆتە خولی دووهەم) .
📅📅📅
۲- تا ئێستا( فەرمی نییە) ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە کۆنمرەی ئەمساڵ بۆ خوێندکاران لەچاو ساڵی ڕابردوو( ۲۰۲۱-۲۰۲۲) ڕوو لە دابەزینە📥📥📥
۳- تاقیکردنەوەی کۆتایی زۆربەی ساڵەکان کەمێک ئاسانتر بوون لە تاقیکردنەوەکانی پێش خۆیان( بۆ ئەمساڵی خوێندن بابەتە زمانەکان ئاسانتر بوون لە بابەتە زانستی و وێژەییەکان)
٤ - ڕۆژی شەممە کۆتای دێت بە تاقیکردنەوەکان ئەم کاتەی ماوە لەبەدەم ئێوەدا کاتە ئاڵتونیەکان زۆر گرنگە ( تکایە هەموو هەوڵەکانت بخەرە گەڕ بۆ ئەوەی نمرەی زۆر بەرز بهێنیت بۆ ڕۆژی شەممە)
٥- ساڵانە نمرەکانی (٤٦- ٤۸ ) دەکرێن بە (٥۰) هەرچەند وانەت ئەو نمرانە بێت.
٦- ساڵی ڕابردوو نزیکەی ( ۱۸۰) خوێندکاری وێژەیی نمرەی( ۹۰ - ۱۰۰ ) هێنا بوو ، بەڵام بەشی زانستی نزیکی ( ۱۲۰ ۳) سێ هەزار و سەدو بیست خوێندکار نمرەی ( ۹۰ - ۱۰۰ ) هێنابوو ، بۆ ئەمساڵ ئەم نمرانە ئاسان نین، هەرچەندە ژمارەی خوێندکاران زیاترن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو .
٦- وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند ئەمساڵ ڕێژەیی وەرگرتن زیاتر دەکەین ، هەنگاوێکی زۆر باشە،👏👏👏
۷- نمرە کەمەکان( ٦۰ و ۷۰ ) بێ هیوا مەبن ئەوانیش دڵنیاتان دەکەمەوە کە چەند بەشێک هەیە وەرتان دەگرێت بۆ ئێستای کوردستان باشن ..( ئەمە قسەی زیاتر هەڵدەگرێت) ، کاری وردی دەوێت لەکاتی فۆڕم پڕکردنەوەی زانکۆ لاین.
م. بەختیار محمود
پسپۆڕی ئابووری و شارەزا لەکارگێڕی
شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتن
۲۰۲۳ - ٦ - ۲۰
>>Click here to continue<<