لاواندنەوەیەک بۆ سەردەشت
.... شتێک لەسەر دڵم ماوە
رازێکه قەت نەگوتراوە
داخم خەڵکت یەکدیگر نین
له ئاستی یەکترا نەوین
دارستانێکه ئەو گەله
هەر ساتێکی نۆرە و هەله
بەڵام هەندێکیان نەزانن
هۆرەی دار و دارستانن
ئەوەی پشتمان لێک دەبەستێ
دوژمن له ئاستی ناوەستێ
خۆشەویستی ئەم خاکەیه
عەشقی ئەم خاکە پاکەیه
سەردەشت، ئەی شاری شیرینم
یاخوا قەت غەمگین نەتبینم
بزەی سەر لێوت نەتۆرێ
تووشت نەبێ هیچ ناسۆرێ
ئاڵات هەر وا شەکاوە بێ
شکۆی ئەو ناوە ناوە بێ
هاوڕێ لەگەڵ لاوەکانت
خۆشم دەکەم به قوربانت
ئەوسا لەسەر گردەسوورت
دەڵێم به لاوی جەسوورت
سەردەشت دڵە، ناسڕێتەوە
کوردیش هەرگیز ناتوێتەوە
💠 مامۆستا ک.د.ئازاد
🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿
ساڵڕۆژی کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۶۶ی هەتاوی
💠ئەمڕۆ شەممە
🗓 ٧ـی پووشپەڕی ۲۷٢۵ـی کوردی
☀️ ٧ـی تیری ١٤٠٤ـی هەتاوی
🌙 ٢ی مەحەرەمی ١٤٤٧ی مانگی
📆 27 June 2025
🌐 @rojnama 👍
📰 رۆژنامه
@idrismahmoodi
📱 ئینستاگرامی رۆژنامە 📷
>>Click here to continue<<