دەبێت هەندێك جار
وەکو کەناسێك بەیانی هەستیت و گسکێک لە ژیانت بدەیت
گسکێک لە برینەکانت
لە خەیاڵەکانت لەیادەوەریەکانت.
لەو مرۆڤانەی ناهێڵن خۆت بیت
دەبێت بەوردی شەقامی دڵت
لەمرۆڤە ڕێبوارەکان پاک بکەیتەوە
تەپوو تۆزی نائومێدی
لەسەر پەڕەی گوڵی هیوات بتەکێنـی
دەبێت هەندێک جار کەناسێکی باشبیت
بۆ ڕاماڵینی ڕابردووت
بۆ هەموو ئەو شتانەی لەناوەوەی تۆدا ڕوودەدات..
#پەریـا
>>Click here to continue<<