من ھەر خۆشم دەوێیت و ھیچ نابێ
ژیان ھەر دەڕوا و ھەر خۆشم دەوێی
بەفر دەتوێتەوە، درەختەکان چرۆ دەکەن
دەوەرێن و من ھەر خۆشم دەوێی
ھەر بیرت دەکەم و وەرزەکان تێدەپەڕن، سەرم سپی دەبێ و ھەر قوربانت دەبم
دەچمە پیری و دەستێکی لەرزۆکم بە گۆچانەکەمەوەیە
بە دەستە لەرزۆکەکەی ترم لە نامەیەکدا بۆت دەنوسم
خۆشمدەوێی…
🪐
>>Click here to continue<<