السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بەرنامەیەکی زۆر عیبادی و ئیمانی
بۆ کۆتا دەشەوی مانـگی ڕەمەزانی
بێ گومان ئەم دەشەوە گەورەترین ڕەحمەتی خوای ڕەحمانە.
بۆ دروستبون و جێگیر بونی ئیمانە.
بۆ تەدەبورو کردن و پەروەردە بونە لەسەر ئەم قورئانە.
بۆ زۆر دوعاکردن و پاڕانەوەیە بەزەلیلیە بۆ خوای ئاسمانە.
بۆ تەوبەو گەڕانەوەیە لەگشت گوناح و تاوانە .
دە شەوی بەخشینی ماڵ و سامانە.
شەوانی دڵ ئاوەدانکردن و دڵ تەڕ کردنە بەزیکرو یادی ڕەحماە.
دەشەوی سیلەی ڕەحمە بەتایبەت لەگەڵ دایە گیانە.
دە شەوی خشوع و ملکەچی بۆ خوا لەنوێژە فەرزو شەونوێژەکانە.
شەوانی پەروەردەکردنی خواپەرست و نیەت پاکانە.
①زۆر خوێندنی قورئان بەتێگەیشتن و تەدەبوروگریانەوە.
②زۆر دوعاکردن و پاڕانەوە بەزەلیلی و لەکاتەکانی دوعا زیاتر قبوڵە .
③زۆرو بەردەوام دڵ تەڕکردن بەیادو زیکری خوای گەورە بەئامادەبونی دڵ و مێشک و هۆشی تەواو.
④زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر رسول اللە .
(صلی الله علیه وسلم )
⑤زۆر زۆر زۆر پارێزی کردن لەنوێژەکان بەتایبەت نوێژە فەرزەکان ، وەکردنیان بەخشوع و لەسەر خۆیی و ئامادەبونی دڵەوە .
⑥ زۆر مانەوە لەسوجدەو ڕوکوعو زۆر دوعاکردن تیایاندا.
⑦پارێزیکردنی تەواو لەکردنی گشت نوێژە سونەتەکان ، بەتایبەت سوونەتی بەیانی و ویترو سونەتە ڕەواتیبەکان .
⑧زۆر تەوبەکردن و گەڕانەوە لەگشت وناحەکان ، وەزۆر کردن و وتنی استغفراللە بەنیەتی لێخۆشونی پەروەردگار لەگوناحەکانت .
⑨ زۆر بیرکردنەوە لەدروستکراوەکانی پەروەردگار بەتایبەت ، ئەرزو ئاسمان و ، شەوو ڕۆژوو ، نەفسی خۆت و چۆنیەتی لەدایکبون و شوێنی لەدایکبونت، ڕوبارو چیاکان ، تاکۆتایی دروستکراوە سەرنج ڕاکێشەکان، بەنیەتی خواناسین و خۆشەویستنی پەروەردگارو ترسان لەم خالیق و معبودە گەورەو عەزیمەو جێگیر بونی ئیمان و عقیدەیەکی بەهێزو بتەوو بەردەوام لەدڵەکانە .
⑩ زۆر بیرکردنەوە لەمردن و ئازارەکانی مردن و نارەحەتیەکانی دوای مردن لەعەزابی گۆڕو تەسکی و تاریکی گۆڕو چۆلی شوێنەکەو غەریبی و تەنیایت لەگۆڕی تاریکت،
بەنیەتی تەرکردنی گوناح و ڕوکردنە عیبادەت .
11) زۆربیرکردنەوە لەبەهەشت و خۆشی نازو نیعمەتە بێ وەسف و بەردەوەمەکانی،
ئەم بەهەشتەی نەهیچ چاوێک بینیویەتی وە نەگوێ بیستیویەتی وە بەخەیاڵی هیچ دڵێک داهاتبێت ،
بەنیەتی خۆیەکلاکردنەوەی تەواوو بەکردەوە بۆ بەدەست هێنانی خۆشترین و بەرزترین پلەی بەهەشت و ، وەهەڵبژاردنی بەسەر ژیانی دونیای کاتی و پڕ ناخۆشی و نەخۆشی .
12) بیرکردنەوە لەدوو گەورەترین و خۆشترین و بەتامترین و بەلەزەترینی نیعمەتەکانی بەهەشت ئەویش
(یەکەمی بێ هاوتا کە بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پڕ نوری پەروەردگاری دروسکاری بەهەشتە ، ئیتر کاتێک ئەهلی بەهەشت پەروەردگار دەبینن خۆیان و هۆشیان و هەموو نیعمەتەکانی بەهەشت لەبیر دەکەن، )
(دووەم گەورەترین و خۆشترین نیعمەتی بەهەشت دانیشتن و بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پێغەمبەری ڕەحمەت و شەفعی دونیاو قیامەتمانە بەڕوح و بەهەموو کەس و کارو دونیامان فیدای یەک هەناسەی بین .
13) زۆر بیڕکردنەوە لەئاگری سەخت و گەورەو بەردەوام و بلێسە داری دۆزەخ ، بیرکردنەوەت لەم ڕۆژەی مناڵە بێ گوناحەکەت لەبەرسەختی دۆزەخ سەری سپی دەبێت❗
ئینجا بیر لەحاڵی زۆری گوناحت و پڕ تاوانت بکەوە ، دوای بڵێ گەر لەم ڕۆژە پەروەردگار لەگوناحم خۆش نەبێت چی لێ ڕودەدات، حاڵ و چارەنوست بەرەو کوێ دەچێت ، بیر لەوە بکەوە بەرگەی ئاگری دۆزەخ دەگریت ، بەنیەتی ئەوەی ئیتر ترسی دۆزەخ و سەختی سزاکەی و گەورەی ئاگرەکەو زۆری توڕەبونی پەروەردگار وات لێبکات یەکسەر وازلەگوناح بهێنیت بەتەواوی هەموو شەهوەتی دونیا لەدڵت دەربکات،
وەترسی دۆزەخ و خوای گەورە تەواوو پڕاوپڕی دڵت دابگرێت .
14) بیرکردنەوەت لەسەخترین عەزابی دۆزەخ کەکەم کافرو موسوڵمان بیری لێدەکاتەوە ، ئەویش دووری و بێ بەشبونی دۆزەخیەکانە لەبینینی جەمال و کەمالی پڕ نوری موتڵەقی پەروەردگارە ،
ئینجا بیر لەوە کەوە لەدۆزەخ لەگەڵ فیرعەون و قارون و هامان و قەومی لوت و ثمودو صالح و نوح بیت، لەدۆزەخ لەگەڵ ابوو جەهل و عوتبەو ولیدی کوڕی موغیرەو لینین و ستالین و مولیحدو زاڵم و تاغوتەکان بیت .
15)ئینجا بیر لەسەخترین و قورسترین و بەئازارترین عەزابێکی تری دۆزەخ بکەوە ئەویش ئەوە پەروەردگار پێت بفەرموێت : بڕۆ بۆ هەتا هەتایی لەئاگری سەختی دۆزەخ بمێنەوە .
#نوسین_و_ئامادەکردنی_باوکی_عبداللە
>>Click here to continue<<