🔶 جیهانی پڕ لە کوردی
🔸 ئاواتی بەرزی بزووتنەوەی ٧٢ قەڵەم ئەوەیە زمانی کوردی ببێتە سەرەکیترین و گرینگترین زمانی خەڵکی کوردستان تا ئەو ئاستەی لە کار و باری ڕۆژانەماندا بە کاری بهێنین و ناوەرۆکی پێ بەرهەم بهێنین.
🔸 «هەر لە نیشانانی ئەوە داهێنانی ئەم عاسمانان و زەمینە و وێک نەچوونی زمانی پێ ئاخافتن و ڕەنگ و ڕووتان؛ کە لەمەدا بەڵگە زۆرن بۆ زانایان». ئاشکرایە زمانی کوردیش خەڵاتی خوداییە و نووسین و خوێندنەوە بە زمانی کوردی بە شوکرانەبژێری دەژمێرین و بەکار نەهێنانی بە کوفری نیعمەت دەزانین.
🔸 بزووتنەوەی ٧٢ قەڵەم کانگای ئەو پێنووس و باوەڕانەیە کەوا زمانی کوردی دەکەنە هەوێن و ئامرازی وەبەرهێنانی ناوەرۆک.
🔸 بزووتنەوەی ٧٢ قەڵەم هەر پێنج زاراوەکەی زمانی کوردی (کورمانجی ژووروو، کورمانجی ناونجی، کورمانجی خواروو، هەورامی و زازاکی) بەرز دەنرخێنێ و هاندەر و پاڵپشتی هەموویانە تاکوو ببنە وەدیهێنەری ئاواتی بەرزمان.
🆔 @Q72Qalam
>>Click here to continue<<