ئەم جارەیان با واز لە نوسین و شعر بهێنین ,!
بەو پەڕی بێ ئۆمێدی چاوەڕێی شتێکم ئەکرد. لە کاتێکدا تەنیا خودا دەسەڵاتدارە بەسەریەوە . دواتر دەنگێکی بەهێز لە ناخمدا پێی وتم تۆ خەفەتی چیتە ئەوەتا ئەوت هەیە . منیش وتم کوا ئەو لەلام نەماوە . وتی ئەی ئەوەی سەرەوە. ئەی ئەو زاتە چی . منیش بەو پەڕی ترسەوە سەیرێکی ئاسمانم کرد . دەس نوێژێکم گرت نوێژم کرد . هۆکارەکەی نازانم ناشزانم گریانەکە چۆن هات بەڵام ئەوەنە ئەزانم وەک منداڵێکی تازە لە دایک بوو ئەگریام . وتم تۆ ئەوت لە من ستاندەوە هەر تۆش ئەبێت پێمی بدەیتەوە. دواتر دەنگەکە هاتەوە . تەنیا ئەوەندەی وت . وتی مژدەت لێبێ دوعاکەت وەرگیرا سەبر بگرە پێتی ئەداتەوە .
بە کورتی دوای ئارام گرتن لە 183 ڕۆژ. وە گریانی هەمو ڕۆژێک . وە ئۆمێد بون بەو زاتەی کەون و گەردونی بەدەستە . ئەزانم ئەو ڕۆژە دێت کە خودا بفەرمێ . ( كن فَيكونُ )
ئەزانم بەڵێنی خودا عەقە و دێتە دی
20/4/2022 . . . 23/10/2022
ان الله مع الا صابرين . خودا لهگهڵ سهبڕ گرانه
وە ئەشزانم ڕۆژێک ئەفەرموی عەبدەکەم ( كن فَيكونَ ) فەرمو ئەوەی داوات ئەکرد پیرۆزت بێت ئەزانم پێمی ئەدەیتەوە🥰🤲🏻☝🏻
M A M
>>Click here to continue<<