TG Telegram Group & Channel
﮼نیلوفیر | United States America (US)
Create: Update:

بەیادی شەوەڕووناکەکانی هاوین،
بەیای دڵتەنگی موسافیرێکی تەنیا لەودیووی
جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە..
بەیادی پیاسە دوور و درێژەکانی ئێوارانی پاییز،
لەنزیکی وێنەیەکی ڕەشوسپی تۆوە،
مۆمێکی بچووک دادەگیرسێنم ..

بە یادی تێپەڕینی ڕۆژانێک،
کە گەڵا بەدرەختەکانی ئەم شارەوە نەمابوو
بەیادی بێتاقەتی ئێوارانێک،
کە هەور بەسەر
شەقامەکاندا دەگریا،
من، دوواهەمین کەس دەبم لەپشتی دەرگایەکی
داخراوەوە چاوەڕێت بکەم.

بە یادی گۆرانییەکانی دایکم،
کە باسی ڕەنگی چاوەکانی تۆی دەکرد.
بە یادی سروودەکانی باوکم، کە باسی برینەکانی
نیشتیمانی دەکرد،
دەبم بەجەنگاوەری تۆ، لەسەنگەرەکاندا دەمێنمەوە، هەتا تۆ بە چەپکێک گوڵی بەیبوونەوە دەگەیتە لام.

بەیادی ڕۆژانی بێ پارەیی
بەیادی فلافل خواردنی ناو چێشتخانەیەکی
گەڕۆک
بەیادی سەرمای بەیانییەکی سلێمانی،
بەیادی ئەو ڕۆژانەی بەسەر سێبەری کچێکدا
دەگەڕامەوە بۆ بەشی ناوخۆیی،
لە نزیکی پاسەکانی زانکۆوە،
دەوەستم و
بیر لەڕەنگی پێکەنینەکەت دەکەمەوە و
چەند چرکەیەک هەناسەی
خۆم ڕادەگرم.

بەیادی دەستەکانی تۆ،
کە هی من نەبوون
بەیادی گوڵی وشکی ناو کتێبەکانی "ئیبراهیم"
بەیادی بۆنی عەترێکی پیاوانە،
کە لە من زیاتر خۆشت دەویست،
بەیادی باڵندەیەک، کە هەرگییز لە ماڵی ئێمەدا
هێلانەی نەکرد،
بەیادی هەموو شتێک لە بارەی تۆوە،
دەستم دەخەمە سەر دڵم و
ساڵێکی تری بێتۆیی بەڕێ دەکەم.

﮼نیلوفیر
Photo
بەیادی شەوەڕووناکەکانی هاوین،
بەیای دڵتەنگی موسافیرێکی تەنیا لەودیووی
جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە..
بەیادی پیاسە دوور و درێژەکانی ئێوارانی پاییز،
لەنزیکی وێنەیەکی ڕەشوسپی تۆوە،
مۆمێکی بچووک دادەگیرسێنم ..

بە یادی تێپەڕینی ڕۆژانێک،
کە گەڵا بەدرەختەکانی ئەم شارەوە نەمابوو
بەیادی بێتاقەتی ئێوارانێک،
کە هەور بەسەر
شەقامەکاندا دەگریا،
من، دوواهەمین کەس دەبم لەپشتی دەرگایەکی
داخراوەوە چاوەڕێت بکەم.

بە یادی گۆرانییەکانی دایکم،
کە باسی ڕەنگی چاوەکانی تۆی دەکرد.
بە یادی سروودەکانی باوکم، کە باسی برینەکانی
نیشتیمانی دەکرد،
دەبم بەجەنگاوەری تۆ، لەسەنگەرەکاندا دەمێنمەوە، هەتا تۆ بە چەپکێک گوڵی بەیبوونەوە دەگەیتە لام.

بەیادی ڕۆژانی بێ پارەیی
بەیادی فلافل خواردنی ناو چێشتخانەیەکی
گەڕۆک
بەیادی سەرمای بەیانییەکی سلێمانی،
بەیادی ئەو ڕۆژانەی بەسەر سێبەری کچێکدا
دەگەڕامەوە بۆ بەشی ناوخۆیی،
لە نزیکی پاسەکانی زانکۆوە،
دەوەستم و
بیر لەڕەنگی پێکەنینەکەت دەکەمەوە و
چەند چرکەیەک هەناسەی
خۆم ڕادەگرم.

بەیادی دەستەکانی تۆ،
کە هی من نەبوون
بەیادی گوڵی وشکی ناو کتێبەکانی "ئیبراهیم"
بەیادی بۆنی عەترێکی پیاوانە،
کە لە من زیاتر خۆشت دەویست،
بەیادی باڵندەیەک، کە هەرگییز لە ماڵی ئێمەدا
هێلانەی نەکرد،
بەیادی هەموو شتێک لە بارەی تۆوە،
دەستم دەخەمە سەر دڵم و
ساڵێکی تری بێتۆیی بەڕێ دەکەم.


>>Click here to continue<<

﮼نیلوفیر






Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)