TG Telegram Group & Channel
موسى جليل : Musa Jalel | United States America (US)
Create: Update:

موراجەعەکردنی ئەو زانستەی خوێندووتە:

ئەبو هیلالی عەسکەری ئەفەرموێ" حفظ و لەبەرکردن ناتگەیەنێت بە ئامانج ئیلا ئەبێ زانستت لا گرنگ بێت و دەرس و دروسی زۆرت هەبێ و زۆر موراجەعەی ئەوانە بکەیتەوە کە خوێندوتە، ئەگەر دەرست نەبێ حفظيشت نابێ، ئەگەر موراجەعەت نەبێ ئەوە سودی ئەو دەرسانەی خوێندوتە زۆر کەم ئەبێتەوە،.....هەرکەس ئەم موراجەعەیەی نەبوو ئەوە ئەو هەوڵەی پێشوو کە داویەتی بە زایەع ئەچێ".
ئیمامی زوهری ئەفەرموێ "ئەو زانستەی کە خوێنراوە تەنها بە لەبیرچونەوە و موراجەعەنەکردنەوەی ئەڕوات و نامێنێت".
موراجەعەکردنیش چەند ڕێگایەکی هەیە گرنگترینیان ئەمانەن:

١ـ موراجەعەکردن لەگەڵ نەفسی خۆتدا، کە پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی ڕۆژانە یان هەفتانە کاتێکی هەبێت موراجەعە و پێداچونەوەی ئەوانە بکات وا خوێندویەتی پێشتر.
کە ئەمیش ئەبێتە چەند بەشێکەوە:
أ ـ ئەبێ کاتێک دابنەی بۆ مراجەعەکردنەوەی ئەو شتانەی لەبەرت کردون لە قورئان و فەرمودە و متونەکان.
ب ـ ئەبێ کاتی دابنەیت بۆ موراجەکردنی ئەو شەرحانەی لای مامۆستا خوێندوتە.
ت ـ ئەبێ کاتێک دابنەیت بۆ موراجەعەی ئەو سود و فائیدانەی کە لە زمانی مامۆستاکان و نێو سکی کتێبەکان نوسیوتەتەوە، یان ئەو بابەتانەی کە کورتتکردۆتەوە.

جا بەم شێوەیە گەر ڕۆژانە و ساڵانە بەردەوامبی بەپێی ڕۆشتنی کات، ئا ئەم سود و فائیدانەی نوسیوتەتەوە لە نێو مێشکتا ئەچەسپێن چونکە زۆر مراجەعەت کردونەتەوە، هەرکاتێک بتەوێ باسیان بکەی لە هەرجێگایەک ئەتوانی بەئاسانی باسیان بکەیت.

٢ـ جۆری دووەمی موراجەعە ئەوەیە لەگەڵ برادەرێکتدا مراجەعە بکەنەوە:
کە ئەمیش بەکێکە لە گرنگترین و باشترین ڕێگاکان بۆ بەرەوپێشچونی خۆت و ڕاهێنانە لەسەر ئەوەی بتوانی بەزوترین کات ئەو شتانەی خەزنت کردوە لە مێشکت بیانهێنیتەوە بیری خۆت.
فوزەیڵی کوڕی عەوان ئەفەرموێ "ئێما هەموجار دائەتیشتین من و فڵان و فڵان لەدوای نوێژی عیشا مراجەعەی فیقهـ مان ئەکردەوە، جاری وابو هەڵنەئەستاین هەتا بانگی بەیان".

٣ـ پێویستە مامۆستاش جار جارە هەوڵبدا بە کۆمەڵە پرسیارێک لەو وانانەی خوێندراوە مێشکی قوتابیەکان بجوڵێنێت و ببێتە موراجەعە بۆ قوتابیەکان.

موراجەعەکردنی ئەو زانستەی خوێندوتە
#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel

>>Click here to continue<<

موسى جليل : Musa Jalel

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)