سەرکۆماریش هەر کەسێکە وەک ئێمە!!
🔹کوتی:ئاقای دوکتور پزشکییان لە
بوشهر فەرموویانە:
تاکوو دۆینێ دەیانکوت شیاوی
نوینەرایەتیم نیە،بەڵام ئێستا
بوومەتە سەرکۆمار!
خودا وەکیلی منیش هەر کەسێکم
وەک ئێوە!
کوتم:تۆ چۆن لەو قسەیەی سەرکۆمار دەگەی؟
ئایا کەسێک کە شیاوی سەرکۆماری بێ
شیاوی نوێنەرایەتی مەجلیسی نیە!!؟؟
کوتی: بەڵێ ڕاستیان جێ بە جێ کردۆ چونکێ نوێنەری مەجلیس ئیزنی قسەی
پێش دەستووری هەیە!!!
بەڵام سەر کۆمار ئیزنی قسەی پاش
دەستووری هەیە...!!!
کوتم:ئەی بڕوات لە بابەت ڕەستەی
دووهەمی چیە؟
کوتی:ئەویشی ڕاست فەرمۆ! یەنی منیش
هەر کەسێکم وەک ئێوە و هیچ کارێکم
لە دەست نایا!
مەلا نەسرەدین لە کۆڕێ دا کوتی:
هێزی من لە کاتی لاوی تا ئێستا کە پیر
بووم هیچ فەڕقی نەکردۆ!!!
لێیان پرسی:مەگەر دەبێ هێزی لاوی و
پیری وەک یەک بێ؟؟!!
کوتی: بۆچی نابێ؟؟!!!
لە حەوشەی ئێمە بەردێکی لێیە کە بە
لاوی نەمدەتوانی بەرزی کەمەوە ئێستاش
هەر ناتوانم!!!
بەس بەوەی دا دەزانم کە فەڕقم
نەکردۆ...!!
کوتم: ئای فێڵەزان دیسان کاغەزت
لە ڕەشی خوێندەوە؟؟؟
#موتەهەر
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
>>Click here to continue<<