بڕیار بوو، یەکێک لە ئێوە
بۆ منداڵە
بێخەوەکانی
ئەو شەقامە
فانووسێکی
هەڵکراوی
خەیاڵی نان و گۆرانی
بێنێ!
بڕیار بوو یەکێ لە ناو ئێوەدا
هەستێ بۆ دوا
کارتۆن خەوی
ئەو دنیایە
لەتە لێفەیەکی شڕی
لێو ڕێژی هەناسە و
ماچ بێنێ!
بڕیار بوو یەکێ لە ئێوە
بڕواتە سەر
ئاسمانی شین
بچێ لەوێ
بۆ ئەستێرە
ماندووەکانی
ئەو شەوگارە
دوعا بکا!
تاوێ حەسانەوەو
وچان بێنێ
بەس چی لێهات
چرای ئەو هەموو بڕیارە و
بۆنی ئەو هەموو نانانە
بەس چی لێهات
خەوی ئەو هەموو لێفانە؟!
من بە خەڵکی دەڵێم
پێیان دەڵێم
هێزم
بەو هەموو دووڕویی و
فێڵانە ناگا
ئێستا
ساڵانێکە
گەر ناسنامەکانی ئێمە
مشک خۆاردوویەتی
فەرهاد مردووە
وە هەینی نازناوی
گشت حەوتووەکانمانە !!!
سەید_عەلی ساڵحی
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
>>Click here to continue<<
