TG Telegram Group & Channel
ژیان جوانه | United States America (US)
Create: Update:

خولەکێک # موتاڵا

هات بۆ لام حاڵی زۆر باش نەبوو تێگەیشتم جیاوازی هەیه لەگەڵ ئەوانی تر
کوتی: پرسیارێکم هەیە کە وەڵامەکەی زۆر گرینگە بۆم
کوتم: بەچاوان، ئەگەر وەڵامەکەی بزانم، خۆشحاڵ دەبم کە بتوانم یارمەتیت بدەم
کوتی: خەریکم دەمرم
کوتم: یانی چی؟
کوتی: یانی خەریکم دەمرم ئیدی
کوتم: دوکتورێکی دیکە، دەرەوەی وڵات؟
کوتی: نا هەموویان هاوڕان، کوتی لە دەرەوەی وڵاتیش هیچ کارێکیان پێ ناکرێ.
کوتم: خودا کەریمە، ئیشەڵڵا لەشساغیت پێدەبەخشێ بە سەرسووڕماوی ڕوانی و کوتی:
یانی ئەگەر من بمرم، خودا کەریم نێ؟
زانیم مرۆڤێکی تێگەیشتوویە و ناکرێ کڵاوی لەسەر نێی و فریوی دەی
کوتم: ڕاست دەکەی، ئێستا پرسیارەکەت چیە؟

کوتی: من لەو کاتەوەی تێگەیشتم خەریکە دەمرم زۆر خەمبار و ناڕەحەت بووم لە ماڵێ نەدەهاتمەدەر، ئیش و کارم ببۆ خەفەت خواردن و مانەوە لە ژوورێ دا، تا ئەوەیکە ڕۆژێک بەخۆم کوت هەتا کەنگێ چاوەڕوانی مەرگ بم

هەرچۆنێک بوو ڕۆژێک بەیانی لە ماڵێ هاتمەدەر و وەکوو خەڵکی دەستم بە کار کرد، بەڵام لەگەڵ خەڵک جیاوازی بووم، چونکە من بڕیار بوو بڕۆم و هەر دەتکوت هیچ کەسێک حاڵی منی نیە، زۆر مێهرەبان بووم، ئیتر هەڵسوکەوتی هەڵە و نادروستی خەڵک زۆری ئازار نەدەدام
بەخۆمم دەکوت لێیان گەڕێ با دڵیان خۆش بێ کە کڵاویان لەسەر ناوم، ئاخر من لە مردن نزیکم و ئەوان دەڵێی نامرن، سەرتان نەیەشێنم من کارم دەکرد بەڵام تەماحم نەبوو
لەنێو خەڵک دابووم و زوڵمم لێ نەدەکردن و خۆشم دەویستن
کە ماشێنی بووکم دەدی لە ناخی دڵەوە شاد دەبووم و نزام دەکرد
کە سواڵکەرم دەدی لە قووڵای دڵەوە خەفەتم دەخۆارد و بێ ئەوەیکە حەساووکتاو بکەم یارمەتیم دەدا
وەکوو پیاوە پیرەکان ئارەزووی بەختەوەریم بۆ تەواوی گەنج و جحێڵەکان دەخواست

بەکورتی و بەکوردی ئەو ڕووداوە وای لەمن کرد ببمە مرۆڤێکی باش
ئێستا پرسیاری من ئەوەیە کە من لەبەر مەرگ چاک بووم ئاخۆ خودا ئەم چاک بوونە قەبووڵ دەکا؟
کوتم: بەڵێ، ئەو جۆرەی کە فێر بووم و ئەقڵم پێی دەشکێ ئینسانەکان تاکوو کاتی مردن چاک بوونیان لەبۆ خودا ئەزیزە
هێدی هێدی سپاس و ماڵئاوایی کرد

خەریک بوو دەڕۆیشت
کوتم: ڕاستی نەتکوت چەندت کات هەیە؟
کوتی: نازانم ڕوون نیە مابەینی یەک ڕۆژ تا چەند هەزار ڕۆژ!!!
چۆرتکەم هاویشت و سەنگ و سووکم کرد دیتم منیش تەقریبەن هەر ئەوەندەم وەخت هەیە، بە سەرسووڕماوی کوتم:
مەگەر نەخۆشییەکەت چیە؟
کوتی: نەخۆش نیم!
هەم خەریک بوو دەهری بم و هەم لە سەرسامییان خەریک بوو شاخ دەرێنم کوتم: پاشان چی؟
کوتی: زانیم دەبێ بمرم، چوومە دوکتور کوتم: دەتوانی کارێک بکەی نەمرم کوتی: نا کوتم: دەرەوەی وڵات چی؟ دیسان کوتی: نا!
هەر چۆنێک بێ ئێمە ڕەتەنین کەنگێکەی فەرقی هەیە مەگە؟
دیسان پێکەنی؛ ڕۆیشت و دڵی منیشی لەگەڵ خۆی برد!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

2👌2🙏1

>>Click here to continue<<

ژیان جوانه

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)