ئیبلیس ڕۆژێک شەیتانەکانی کۆکردەوە
بەمەبەستی گەڕان بەدوای بە بەهاترین و بەنرخترین شتێک کەلای مرۆڤ بونی هەیە و بیشارنەوە بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن و ژیانی خۆیانی بەقوربان بکەن.
شەیتانێک وتی :
باپارە و سامان و موڵک و ماڵی لێ بشارینەوە
ئیبلیس وتی:
نەخێر پێویستە زیادی کەین تا لای خۆشەویست بێت و هەمو شتێکی بەقوربان بکات
شەیتانێکی تر وتی : با عەقڵ و ژیری لێ بشارینەوە
ئیبلیس وتی :
نەخێر ئەی چۆن وای لێ بکەین هەست بەنەبون و لەدەست دان و خۆشەویستی شتێک بکات و بیکەینە عەوداڵی ئەوەی دەمانەوێت
شەیتانێکی تر وتی :
بەختەوەری بە بەها ترین شتە لای مرۆڤ و هەموشتێک دەکات بۆ گەیشتن پێی
تاکە شتێکە لێیەوە دەست بۆ هەموشتەکانی تری ژیانی دەبەین
با بەختەوەری لێ بدزین و بیشارینەوە
ئیبلیس وتی : ئافەرین زۆر تەواوە
بەختەوەری سەرچاوەی هەمو چێژێکی ژیان و کۆڵەکەی مانەوەی مرۆڤ و دەلاقەی هیوا و ئاسۆی مرۆڤایەتی یە
بۆیە بڕیاری دزینی بەختەوەریان دا
بەڵام گرفتێکیان بۆ دروست بوو
باشە ئەی لەکوێدا بیشارینەوە تا مرۆڤەکان ڕێیان لێی نەکەوێت
ئیبلیس داوای پێشنیاری کرد ، ئایا لەکوێدا بیشارینەوە؟
بەشی دوو ⏳
>>Click here to continue<<