ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیراساوە دلی من ؟
یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من ؟
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت وخالێ
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەمالێ
نازانێ ئەگەر چۆنە بەدەست دەردەوە حاڵی!
وەک پوش وپەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من !
بۆچی نەڕرژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران ؟
بۆچی وەکو يعقوب نەبمە شوهرەیی شاران ؟
لەو یوسوفە پرسیومە لە بێگانەی و یاران
هەرگیز نیە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من !
>>Click here to continue<<