شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە ئەو ٢ چالاکە کرێکاریە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بووە.
زیاتر: https://ku.kolbarnews.com/10
>>Click here to continue<<