▪️گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە
بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلبەر لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک به ناسنامەی "شۆڕش شوکری" خەڵکی گوندی “ئالمان”ی مەریوان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له ده ستدا و چوار کەسی دیکەش به سەختی برینداربوون.
بریندارەکان بە فریاکەوتنی نۆدشە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواسترانەوە.
کۆڵبەرنیوز هەوڵدەدات ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە و وردەکارییەکانی ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکەن:
https://rb.gy/rikp43
>>Click here to continue<<