TG Telegram Group & Channel
مەریوان‌شیعر | United States America (US)
Create: Update:

چ ناخۆشه نەوێری ناوی بێنیت
ئەوەی جەرگت دەمێکه بۆی ئەجۆشێ
هەواڵێکی نەپرسیت و بترسیت
لە داهاتووی خەفەتباری نەخۆشێ

بە ناونیتکەت بترسێنن کەس‌وکار
بە زاراوەی نەیارت بێنه سەر زار
لە دوژمن شادییا ئەسرینەکانت
نەوێرن بێنە بەر چاوانی دڵدار

چ ناخۆشە تەمەن گۆشەی دڵت بات
لە بەردی دەردی دەستی دوژمن و دۆست
سەری ڕۆڵەت نەوێری بەی بە تیمار
لە سەر یەک هەڵچنی کۆسْت لە سەر کۆست

بە هەڵپەڕکێ کفن کەی خۆشەویستت
لە موور ئاوێنەلەت بۆ زەردە بگریت
لە دەسپێکی گوڵی بڕوا نەگەیت و
لە زەردەی باوڕێکی تازه، بمریت

چ ناخۆشه چەقۆی سەر خوانی ماڵت
بە دەستی خۆتەوە جەرگهەڵدڕت بێت
هەرێمی دڵڕفێنی ماڵە باوان
نەزانی پێی، کەچی ئەو سیخوڕت بێت

پەنا بێنی بەرەو سێبەر، نەزانیت
دەسی تێکەڵ شەرایه داری خۆیی
شەمامەی ژوانی پێ بسپێری ئەمما
بڵێن: باخ و بەر و بێستانت ڕۆیی

چ ناخۆشه بە زیندان بتدوێنن
کە نامۆ بێ وشەی بابەت لە زارا
کە بابەی زارەکەت پێ گرتی ئەوجار
لە بەر چاوی تەڕت بکرێ بە دارا

لە فێرگەتدا بترسێ زاری پێنووس
وشەی نامۆی بەرانبەر تێنەگا لێت
هەتیوی بێ بە میراتی زمانت
کەلیمەی خۆشەویستی قەد نەگا پێت

چ ناخۆشە لە مزگەوتی گەڕەکدا
شەڕت لێ بێتە جێگەی نوێژەکانت
سڵاوێکت نەگات تا ماڵی ئامانج
دڵت ببڕن عەلەیک‌هاوێژەکانت

ژیان کۆپی، مەرگ کۆپی، هەناسه‌ت،
هەموو کۆپی لە سەر کۆپی لە سەر کۆ
کەڵەک بکرێ و یەکێکی ئەسڵی تێدا
نەگاتە هەڵکشانی سی لە سەر خۆ

چ ناخۆشه سەروبن بن سەر و بن
مرۆی ژیرت شەتەک با گەوجی خوێڕی
زمانت لێ ببێتە باری قورس و
وشەت لێ دابخا زیندانی دێڕی

نەوێری ڕێگە بەیتە بەیتی هاوار
قەفەز هەڵکەی لە وسبوونی چرادا
بە هەرچی پەنجەرە و دەرگایە بێژی
بپۆشن ڕوو لە ڕووی خوشک و برادا


#محەممەدسدیق_کەریمی


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan

چ ناخۆشه نەوێری ناوی بێنیت
ئەوەی جەرگت دەمێکه بۆی ئەجۆشێ
هەواڵێکی نەپرسیت و بترسیت
لە داهاتووی خەفەتباری نەخۆشێ

بە ناونیتکەت بترسێنن کەس‌وکار
بە زاراوەی نەیارت بێنه سەر زار
لە دوژمن شادییا ئەسرینەکانت
نەوێرن بێنە بەر چاوانی دڵدار

چ ناخۆشە تەمەن گۆشەی دڵت بات
لە بەردی دەردی دەستی دوژمن و دۆست
سەری ڕۆڵەت نەوێری بەی بە تیمار
لە سەر یەک هەڵچنی کۆسْت لە سەر کۆست

بە هەڵپەڕکێ کفن کەی خۆشەویستت
لە موور ئاوێنەلەت بۆ زەردە بگریت
لە دەسپێکی گوڵی بڕوا نەگەیت و
لە زەردەی باوڕێکی تازه، بمریت

چ ناخۆشه چەقۆی سەر خوانی ماڵت
بە دەستی خۆتەوە جەرگهەڵدڕت بێت
هەرێمی دڵڕفێنی ماڵە باوان
نەزانی پێی، کەچی ئەو سیخوڕت بێت

پەنا بێنی بەرەو سێبەر، نەزانیت
دەسی تێکەڵ شەرایه داری خۆیی
شەمامەی ژوانی پێ بسپێری ئەمما
بڵێن: باخ و بەر و بێستانت ڕۆیی

چ ناخۆشه بە زیندان بتدوێنن
کە نامۆ بێ وشەی بابەت لە زارا
کە بابەی زارەکەت پێ گرتی ئەوجار
لە بەر چاوی تەڕت بکرێ بە دارا

لە فێرگەتدا بترسێ زاری پێنووس
وشەی نامۆی بەرانبەر تێنەگا لێت
هەتیوی بێ بە میراتی زمانت
کەلیمەی خۆشەویستی قەد نەگا پێت

چ ناخۆشە لە مزگەوتی گەڕەکدا
شەڕت لێ بێتە جێگەی نوێژەکانت
سڵاوێکت نەگات تا ماڵی ئامانج
دڵت ببڕن عەلەیک‌هاوێژەکانت

ژیان کۆپی، مەرگ کۆپی، هەناسه‌ت،
هەموو کۆپی لە سەر کۆپی لە سەر کۆ
کەڵەک بکرێ و یەکێکی ئەسڵی تێدا
نەگاتە هەڵکشانی سی لە سەر خۆ

چ ناخۆشه سەروبن بن سەر و بن
مرۆی ژیرت شەتەک با گەوجی خوێڕی
زمانت لێ ببێتە باری قورس و
وشەت لێ دابخا زیندانی دێڕی

نەوێری ڕێگە بەیتە بەیتی هاوار
قەفەز هەڵکەی لە وسبوونی چرادا
بە هەرچی پەنجەرە و دەرگایە بێژی
بپۆشن ڕوو لە ڕووی خوشک و برادا


#محەممەدسدیق_کەریمی


https://hottg.com/Honrawey_Meriwan


>>Click here to continue<<

مەریوان‌شیعر




Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)