بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز
(فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كه‌ناڵی تێلیگرام)ـەوە خولێكی نوێی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌كاته‌وه.
ئەم فێرگەیە ناوەندێکی ئەلیكترۆنی بێلایەن و بێبەرامبەر و قازانجنەویستە، مەبەست لێی خزمەتكردنە بە قورئاندۆستان.
کاتی خوێندن:
- خشته‌ی لەبەرکردن به جۆرێك ڕێكخراوه، كه فێرخواز "بەپێی بەرنامەیەکى تۆکمە و ئەزموونکراو" ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو قورئان لەبەردەکات و هەفتانە بۆ مامۆستاکەی دەخوێنێتەوە (واتە هەفتەی تەنها یەک وانە دەخوێنێت). بەپێی توانای ستافمان زۆرێك لە ڕۆژه‌كانی هه‌فته به‌رده‌ستخراوە.
- فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شاره‌زا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دابینكراوه.
- سه‌رجه‌م مامۆستایان شاره‌زای زانستی ته‌جوید و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزن.
مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
- تەمەنی لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
- خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانی فێرگە و شێواز و بەرنامەی لەبەركردنمان، ئەمەش لەڕێگەی چەند ڤیدیۆیەكی فێركارییەوە، كە لە فۆرمی ناوتۆماركردندا دانراوە.
- تەنها ئەو فێرخوازانە وەردەگیرێن، كە ئاستی خوێندنەوە و تەجویدیان زۆرباشە، چونكە مەرجە فێرخواز پێش لەبەركردن، فێری زانستی تەجوید ببێت.
- ئه‌گه‌ر فێرخواز ئیجازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی هه‌بێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گیرێت و له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌به‌خشرێت.
* ناوتۆمارکردن سنووردارە، تكایە ئاگاداربن.
بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕبکەنەوە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSewoZrGnZfB4jwHD-3WjlwlpPhuP6IkYUm_-h5_fPWHxWjvQw/viewform?usp=header
*بۆ وەرگرتنی زانیاریى زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
بۆ بريان:
07739405190
07503866736
بۆ خوشكان:
07739405323
07503434601
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن:
کەناڵى فەرمیمان لە تلیگرام:
https://hottg.com/noorhen2024
پەڕەى فەرمیمان لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/FergayNoorhen
فێرگەی نوورهێن
>>Click here to continue<<
