ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
" دڵخۆش دەبم کە دێن سەردانم دەکەن و لە دەورمدا کۆ دەبنەوە."
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"قاچەکانم ئازاریان زۆرە بەهۆی زۆر بەپێوەوەستانم لە مەتبەخ، شەوان لەبەر ئازار ناهێڵن بخەوم.
ئایا بوومەتە خزمەتکاری ئێوە و منداڵەکانتان؟"
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"وا دیارە هەمووتان هاتوونەتەوە بۆ ئەوەی تەنها لەگەڵ یەکتر قسە بکەن یان سەرقاڵی ئامێری مۆبایلەکانتان بن و، منیش هیچ پشکێکم نەبێ لەو دەمەتەقەیەتان."
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"چەند دڵخۆش دەبم بە سوپاسکردنم لەپای ئەوەی پێشکەشکم کردوون، بەتایبەت دوای ئەوەی کەخۆشتان بوون بە خاوەن ماڵ و منداڵ و ئەرکێکی زۆرتان کەوتە سەر"
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"هیچ پێویستیم بە ڕێنماییەکانی ئێوە نییە سەبارەت بەوەی کە چۆن قسە بکەم و چییش بڵێم. بیرتان بێ، ئەوە من بووم کە فێری ئەلفوبێی قسەکردنم کردن.
بۆیە پێویستیم بە هەڵسووکەوتی جوانتانە، نەک ڕێنمایی قسەکردن"
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"بۆچی زوو لێم تووڕە دەبن؟ من مەبەستم نەبوو لە گرنگیی هاوسەر و منداڵەکانتان کەم بکەمەوە، ئەوان چۆن بۆ ئێوە گرنگن، بۆ منیش گرنگن."
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"زۆر دڵخۆش دەبم بە سەردانە لەناکاوەکانتان، بەتایبەت ئەو کاتانەی کە تەنیام."
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"ڕۆژێک دێت دێن بۆ ماڵم و نامبیننەوە."
ئامۆژگارییەکانم وەرگرن، هەرچەندێک لێتان تووڕە بم هەر خۆشمدەوێن.
من جوانییەکانی دنیا لە خۆشبەختیی ئێوە دەبینم."
لە پەیجی: حروف ناعمة
وەرگێڕانی: خالـیــد قـوبـادی
>>Click here to continue<<