ڕۆژێک مەلا نەسرەدین بۆ خۆشتن ئەچێت بۆ حەمامی شار ، لەوێ ڕێگەیان پێنادەن بچێتە ژوورەوە و پێی ئەڵێن :- ئەم حەمامە تایبەتە تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر ناوبانگن.
مەلا نەسرەدینیش ئەڵێ (مەبەستتان لە خەڵکی بەناوبانگ چیە و کێیە؟)
کابرای خاوەن حەمامیش ئەڵێ :- مەبەستمان لە خەڵکی ناسراو ، ئەو کەسانەیە کە لە شاردا ناسراون و لە هەر شوێنێکەوە ئەڕۆن خەڵکی دەستیان بۆ ڕادەکێشن
مەلا نەسرەدین کە ئەمە دەبیستێت خێرا دێتەوە ماڵەوە و گوێدرێژەکەی دەهێنێ و هەرچی پەڕۆ و پاتاڵ و پارچەی شکا و شتی بێ کەڵک هەیە بە گوێدرێژەکەیدا هەڵی ئەواسێت و خۆشی بە پشتدا سواری گوێدرێژەکەی ئەبێت ،
بەم جۆرە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەست ئەکات بەگەڕان بە ناو شاردا و لە ماوەیەکی کەم ئەبێتە جێی باس و خواس و نوکتە و پێکەنینی خەڵک و بەجۆرێک هەموویان ئەیناسن و لە هەر کوێ دەرەکەوێت پێی ئەڵێن تۆ کابراکەی ئەو ڕۆژە نیت بە پشتا سواری گوێدرێژەکەت ببویت ؟ بەم جۆرە مەلا نەسرەدین دەبێتە کەسێکی ناسراو و خەڵکی دەستی بۆ ڕادەکێشن و ڕێگەی دەدەن بچێتە حەمامی گەورەی شار.
............................................
خوڵاسەی کەللام:-
* کاتێک بە پێچەوانەوە سواری هەموو بەها و عورفێکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەبیتەوە و هەرچی ناشیرینی و خەڵتە هەیە ئەیکەی بەخۆتدا و نیشانی خەڵکی ئەدەیت ، لە ماوەیەکی کەمدا دەناسرێت وەلێ تا مردن بە ناشیرینی
بە مەلا نەسرەدینیان ئەوت بۆچی ئاوا سواری گوێدرێژ ئەبیت ، ئەویش ئەیو ووت (من بە پێچەوانەوە سوار گوێدرێژەکەم نەبووم، بەڵکو گوێدرێژەکەم بە پێچەوانەوە دەڕوات) ، هەموو کاتێک پێچەوانەیی مانای ڕاستی نایەت بەڵکو بڕێک جار تێکەڵت دەکات لەگەڵ زۆر شتی تردا و خەڵک بە ئەستەم لەیەکتریتان جیا دەکاتەوە
* گرنگ نیە چەندێک لە خەڵکی ئەتناسن ، گرنگ ئەوەیە کێن ئەوانەی کە ئەتناسن
**** ڕێگاکانی دەرکەوتن و خۆناساندن بەخەڵکی زۆر و ئاسانن بەڵام ڕێگاکانی هێشتنەوەی مرۆڤ بە سەنگینی و سەلاری سەخت و کەمن
نوقتە سەر دێڕ ....
لە واڵی ئوستاز هێمن عبدلقادر وە
>>Click here to continue<<