دەمەوێت تۆم خۆشبوێت تا لە وشک بوونم و گەرمی خۆم و ڕەقی پەنجەکانم ڕزگارم بێت سەر لەنوێ جۆگەکانم هەڵکەمەوە دڵنیابم لە جوانییەکانم و پەپولە ڕەنگا و ڕەنگەکانم و لە وتنی گۆرانییە گەرمەکان و گریانەکانم، خانمەکەم... دەمەوێت تۆم خۆشبوێت لە ڕۆژگارێکدا کە عەشق تێیدا ئیفلیج بووە، زمان ئیفلیج بووە، کتێبە شیعرییەکان ئیفلیج بوون نە درەختەکان ئەتوانن بە پێوە خۆیان ڕابگرن نە چۆلەکەکان سوود لە باڵەکانیان دەبینن بۆ فڕین نە ئەستێرەکان دەتوانن خۆیان دەرخەن!
نزار قەبانی
.
>>Click here to continue<<