هەموو شتێک تێ دەپەڕێت ...
لە کوڵانەکانی خواروی شاردا پیاسەم دەکرد
لەو کاتەدا کوڵانەکە چۆڵ بو
پیاوێکم بینی لە کەسێکی ئاسایی نەدەچو بە جل و بەرگەکەیدا دیار بو کەسێکی سەرمایەدارە.. بەڵام لەم خواروی شارە ..چی دەکات ؟
سەرنجم دا ... بە ووردی سەیری دیوارەکەی بەرامبەری دەکات و دەگرێت !
لێی چوومە پێشەوە و منیش بە ووردی سەیری ئەو شوێنەم
کرد کە ئەو سەیری دەکات
بینیم لێی نووسراوە "ئەمەش تێ دەپەڕێت"
لێم پرسی بۆ دەگری ؟
وەڵامی دایەوە و ووتی چەندین ساڵ لەمەو پێش لەم کوڵانانەدا دار و خەڵۆزم دەفرۆشت ... ڕۆژێک لەوپەڕی سەختی و ناخۆشیدا ئەوەم لە سەر دیوارەکە نووسی کە دەیبینی و ئێستا خاوەنی چەندین کارگە و شوێنی ئیشم .
ووتم ئێ باشە ئێستا بۆ دیسان هاتویتەوە بۆ ئێرە ؟
ووتی : هاتووم تا دووبارە بینووسمەوە "ئەمەش تێ دەپەڕێت"
لەوانەیە منێک نەمێنێ بۆ تۆ ئیتر
ماڵئاوت😊💔
>>Click here to continue<<