TG Telegram Group Link
Channel: زانیاری
Back to Bottom
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲عەلی مەردان مامۆستا و پێشەنگی مەقامی کوردی. پارێزەری سەدان مەقامی کۆن و فۆلکلۆر ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ، سەر بە پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە. لە حوجرە فێری خوێندن دەبێت و لە خوێندنگە ئایینییەکان فێری زمانەکانی…
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا ئەسیری

هۆنەری نەتەوەیی و ناوداری گەلی کورد
[1895 - 1962]

╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا ئەسیری
2022٫06٫18


ناوی تەواوی عەبدولخالق کوڕی سەید حوسەین ئەفەندی و ڕێڕەوی ڕێبازی نەقشبەندییە، ساڵی 1895 لە بنەماڵەیەکی ئایینی و زاناپەروەر لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.
بۆ خوێندنی ئایینی مەلایی، زۆرێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان گەڕاوە و دواجار لە شاری کەرکووک بەڵگەنامەی مەلایەتیی وەرگرتووە.
ساڵی 1920 دەچێتە شاری ئەستەمبوڵ و چاوی بە نەجمەدین ئەفەندی، برای شێخ عەبدولقادری شەمزینی دەکەوێت کە لەو کاتەدا خەریکی خەباتی کوردایەتی بوون.
ئەو چاوپێکەوتنە دەبێتە دەسپێکی هەڵسووڕانێکی دەروونی لە مامۆستا ئەسیری و دەگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکووک و دەست دەکاتە خەباتی نەتەوەیی و هاوکات خەریکی هۆنینەوەی هۆنراوەی کوردی و نیشتمانی دەبێت...


🖤 ساڵی 1960 تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بووە و دوو ساڵ دواتر لە ڕێکەوتی 1962٫06٫18 لە شاری کەرکووک، بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شێخ مەحیەدینی کەرکووک دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.



🌐 پۆختەی ئەم بابەتە لە ئینسایکڵۆپێدیای ئازاد بخوێنن 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مامۆستا ئەسیری هۆنەری نەتەوەیی و ناوداری گەلی کورد [1895 - 1962] ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا ئەسیری 2022٫06٫18 ناوی تەواوی عەبدولخالق کوڕی سەید حوسەین ئەفەندی و ڕێڕەوی ڕێبازی نەقشبەندییە، ساڵی 1895 لە بنەماڵەیەکی ئایینی…
ٚ

" نیشتمان "

خۆشەویستیی نیشتمانت باعیسی ئیمانتە
چۆڵ و وێرانیی وڵاتت مەوجێبی فەوتانتە

تۆزی ئەم خاکە عەزیزە؛ مەرهەمە و دەرمانتە
کەڵبەز و ئەشکەوتی کێوی؛ قەسرتە و ئەیوانتە
٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭
دۆتەیی شۆخ و قەشەنگە، ڕێک و ڕەنگین وەک وەوی
ناوی ئەم شیرین و شۆخە و نیشتمانە، هەم زەوی

لاوی نەوجاهم دەهەستە! بۆ چی سەرمەستی خەوی؟
هی تووە ئەم نازەنینە؛ چاوەکەم تۆش هی ئەوی
٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭
خۆش و دڵگیرە، نموونەی جەننەتە کوردستان
بێشە و شاخی بۆ میللەت، بۆتە باعیس فەخر و شان

سەیری کەن لێی تێبگەن ئەم جێیە سینەمای جیهان
سەروەرانی گەل لە عیشقی خاکی وا هەڵواسران
٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭
سەر نەنێیە تەختی سینەی خاکی پاکی نیشتمان
خوا پەرستی کەی؟؛ نییە فەڕی لە بۆ دین و ئیمان

حیکمەتی سەجدەی ئەتۆ خۆشویستنی جێتە بزان
ڕەهبەری کوردم ئەکەم بۆت حیکمەتی دینت بەیان
٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭
گەش بە ئەی جێی شاهی میدیا! شاد و خوڕەم بە و بژی
جەرگی لاوانی گەلی کوردە لە میللییەت تەژی

شەربەتی وریایی و ژیریی گەل و کۆمەڵ چەژی
باوەڕت بێ تا جیهان مابێ نەوەی کورمانج ئەژی
٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭
سەوز و ئاودار و گوڵستان و چەم و باخی وەتەن
حەقمە بۆ موڵکێکی وا حازر؛ لە سەرمایە کەفەن!

وا لە داخی کون کونە جەرگی ئەسیری وەک سەرەن
هەر دەڵێ قوربانتم، داکم وەتەن، بابم وەتەن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا ئەسیری
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مامۆستا پیرەمێرد ڕۆژنامەوان، نووسەر، شاعێر و چالاکی کەرتی چاپەمەنی ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵی 1867 لە سلێمانی لە دایک بووە. زۆربەی مزگەوتەکانی باشوور، بەتایبەت سلێمانی دەگەڕێ و دواتر ڕوو دەکاتە بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خوێندنی زانستی…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا پیرەمێرد
2022٫06٫19
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯

سەر لەژێر سێدارە نانێم، کوردم و تەپلەم بەسە
جۆق و بۆقم بۆ چیە، گۆرانی و چەپڵەم بەسە

ئاسمانی باوەپیارە، کاری بۆ فەیسەل نەداین
مائدەی بۆ عمر و زید بێ، من بەڕوو خەپلەم بەسە

قەت گەزۆ ناخۆم کە ناوی (من)ە، زادەی منەتە
کوردی دۆشاو خۆرم و (چرکی)، (دڕی) و (ڕەزڵەم) بەسە

هەر بە منداڵی لەسەر شاخی بڵند پەروەردە بووم
بەرزە ئەستۆم، نانەوێ بۆ مەسنەد ئەم ئەقڵەم بەسە

سانعی ئەم ئەرزە ئێمەی خستە ژوور بەغدا بەجێ
زۆر بەجێیە (عوسبە) مۆری کرد و ئەم شەقڵەم بەسە

وەک غەرامەفون لە قەشقە، هەوهەوی سوارەی بەبان
هەر لە گوێم دێ ئێستەکەش ئەم عەنعەنە و تەپڵەم بەسە

ئەو کەسەی خۆی وا لەژێر خەڵکدا ئەڵێ: سوارت ئەبم
ئەحمەدی سوارە و حەمەی خەتابم ئەم نەقڵەم بەسە

بۆچی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داو و بەڵا
دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیا و گەپڵەم بەسە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا پیرەمێرد

👤 بۆ خوێندنەوەی ژیاننامەی مامۆستا پیرەمێرد لێرە کرتە بکەن
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانییی پەنابەران
2022٫06٫20
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
پەنابەر (بە ئنگلیسی Refugee) بە کەسێک دەڵێن کە لە ترسی ئازار و ئەشکەنجە لە لایەن دەسەڵاتەوە، بارودۆخی ئابووری، هەژاری، گۆڕانکاریی کەش و هەوا، جیاوازیی بیروڕا و ... لە زێد و وڵاتی خۆی هەڵبێت و پەنا بۆ وڵات یان شوێنێکی تر ببات.

بۆ یەکەم جار لە ڕێکەوتی 2000٫12٫04، لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستوورێک پەسەند کراوە کە بە پێی ئەو دەستوورە، لە ساڵی 2001ـەوە، ڕۆژی 20ـی حوزەیرانی (June) هەموو ساڵێک، وەک ڕۆژی جیهانیی پەنابەران دیاری بکرێت و بەرز ڕابگیردرێت.

🔰 دروشمی ئەمساڵ بۆ ڕۆژی جیهانیی پەنابەران:
هەر کەسێک، لە هەر شوێنێک و لە هەموو کاتێک مافی ئەوەی هەیە بە شوێن هێمنی و ئارامیی ژیان بگەڕێت.

لە پۆستی دواتر، هەندێ ئاماری جیهانی لە بارودۆخ و ڕێژەی پەنابەران دەخرێتە بەر دەست...
▪️بۆ خوێندنەوەی لێرە کرتە بکەن 👉

ـــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە
https://www.unhcr.org/
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانییی پەنابەران 2022٫06٫20 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ پەنابەر (بە ئنگلیسی Refugee) بە کەسێک دەڵێن کە لە ترسی ئازار و ئەشکەنجە لە لایەن دەسەڵاتەوە، بارودۆخی ئابووری، هەژاری، گۆڕانکاریی کەش و هەوا، جیاوازیی بیروڕا و ... لە زێد و وڵاتی خۆی هەڵبێت…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانییی پەنابەران
2022٫06٫20
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
دروشمی ئەمساڵ بۆ ڕۆژی جیهانیی پەنابەران:
هەر کەسێک، لە هەر شوێنێک و لە هەموو کاتێک مافی ئەوەی هەیە بە شوێن هێمنی و ئارامیی ژیان بگەڕێت.

🌍 زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهان بە زۆرە ملێ و لەژێر فشار ئاوارە و کۆچ دراون

🌍 لە هەر 78 کەس لە جیهان، 1 کەس ئاوارەیە

🌍 69%ـی ئاوارەکانی جیهان، لە 5 وڵاتەوە سەرچاوە دەگرن؛
🇸🇾 کۆماری عەرەبیی سووریا: 6٫8 ملیۆن
🇻🇪 وێنۆزۆئێلا : 4٫6 ملیۆن
🇦🇫 ئەفگانیستان: 2٫7 ملیۆن
🇸🇸 سوودانی باشوور: 2٫4 ملیۆن
🇲🇲 میانمار: 1٫2 ملیۆن

🌍 38%ـی ئاوارەکانی جیهان لە پێنج وڵات نیشتەجێن؛
🇹🇷 تورکیا: 3٫8 ملیۆن
🇨🇴 کۆلۆمبیا: 1٫8 ملیۆن
🇺🇬 ئۆگاندا: 1٫5 ملیۆن
🇵🇰 پاکستان: 1٫5 ملیۆن
🇩🇪 ئەڵمانیا: 1٫3 ملیۆن

🌍 36٫5 ملیۆن کەس لە ئاوارەکان، منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵن؛ (41%ـی کۆی گشتیی ئاوارەکانی جیهان)

🌍 1٫5 ملیۆن منداڵ لە ژیانی ئاوارەییدا لە دایک بوونە؛
تەنیا لە نێوان ساڵەکانی 2018 هەتا 2021 ، مامناوەند 35 هەزار تا 40 هەزار منداڵ، لە ژیانی پەنابەری لە دایک بوونە.

🌍 468٫800 پەنابەر گەڕاونەتەوە یان نیشتەجێ کراون؛
لە ساڵی 2021 زیاتر لە 429٫300 پەنابەر گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان و تەنیا 57٫500 پەنابەر لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێ کراون.

🌍 زیاتر لە 4٫3 ملیۆن کەس ئاوارە لە 96 وڵاتی جیهان نیشتەجێن کە هێشتا ڕەگەزنامەیان نیه.

🌍 72%ـی ئاوارەکان لە وڵاتانی دراوسێی خۆیان نیشتەجێن؛
بۆ نموونە وڵاتی کۆلۆمبیا شوێنی نیشتەجێبوونی 1٫8 ملیۆن کەس لە ئاوارەکانی وێنزۆئێلایە.
ـــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە:
ماڵپەڕی سەرەکیی
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران
United Nations High Commissioner for Refugees
UNHCR
www.unhcr.org
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 شێخ لەتیفی حەفید چالاکی سیاسی، شۆڕشگێر، هۆنەر و کەسایەتیی مەزنی کورد. 2022٫05٫12 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدی نەمرە و ساڵی 1917 لە سلێمانی لە دایک دەبێت. تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بووە، کە شێخ…
▪️▫️▪️
🔲 شێخ مارف بەرزنجی (پشکۆ)

هۆنەر، چیرۆک‌نووس، ڕەخنەگر و تێکۆشەری گەلی کورد، ناسراو بە پارێزەری هەژاران
[1921-1963]
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫06٫23
ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی شێخ مارفی بەرزنجی


ساڵی 1921 لە بنەماڵەیەکی سەر بە ڕێبازی قادری لە ناوچەی قادرکەرەم، سەر بە کەرکووک لە دایک بووە و پلەکانی خوێندنی لە قادر کەرەم، کەرکووک و بەغداد تەواو کردووە.

لەوێ لەگەڵ ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەران پێوەندی دەگرێت و له هەندێ خۆپیشاندانی ئەو سەردەمە بەشداریی کردووە.

ساڵی 1948 خوێندنی یاسا تەواو دەکات و دەبێتە پارێزەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەرکووک پارێزەری دەکات؛
هێندە ئاگای لە چینی هەژار دەبێت و بۆ پاراستنی مافەکانیان هەوڵ دەدات کە لەنێو خەڵکدا بە پارێزەری هەژاران دەناسرێت؛ بەڵام لەسەر هەستی نەتەوایەتی و ئازادیخوازی، تووشی ڕاوەدوونان و بە ناچار ئاوارەی کێوەکان دەبێت و ماوەیەکیش لای شێخ لەتیفی حەفید و شێخ مەحموودی حەفید دەمێنێتەوە.

🖤 شێخ مارف بەرزنجی لە ڕێکەوتی 1963٫06٫23 لە شاری کەرکووک لە سێدارە دەدرێت و هەر لەو شارەدا دەسپێردرێتە خاکی پیرۆزی نیشتمان...

🌐پۆختەی ئەم بابەتە لە ئینسایکڵۆپێدیای کوردی بخوێنن 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 حەسەن زیرەک هونەرمەند، گۆرانی‌بێژ و بولبولی دەنگخۆشی کوردستان ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک لە 1921 لە بۆکان لە دایک دەبێ. ناسناوی [زیرەک] هی باوکی بووە؛ باوکی حەسەن زیرەک لە لای خانانی ئەو ناوچەیە کاری کردووە و لەبەر…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا حەسەن زیرەک
2022٫06٫26
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
مامۆستای دەنگخۆشی نەتەوەی کورد لە بواری مۆسیقا و گۆرانی

لەدایکبوون: 1921٫11٫29 بۆکان
کۆچی دوایی: 1972٫06٫26 بۆکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👤 کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستای نەمر، حەسەن زیرەک لێرە بخوێنن 👉

🎶 گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی مامۆستا حەسەن زیرەک لێرە داگرن 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی جگەرە World No Tobacco Day 2022٫05٫31 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ئەم ڕۆژه بەرانبەرە لەگەڵ 31ـی ئایار؛ کە ھەموو ساڵێک، لە ھەموو دونیا بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ھاندان بۆ وازهێنان لە ھەموو چەشنە بەکارھێنانێکی تووتن، داوا…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی ماده هۆشبەرەکان
2022٫06٫26
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
لە ساڵی 1978 بە بڕیارێک لە لایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، 26ـی حوزەیران وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی مادە هۆشبەرەکان؛ بە ئامانجی خاوێن کردنی کۆمەڵگای جیهانی لە مادە هۆشبەرەکان دیاری کراوە و هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە بەرز ڕادەگیرێت.

📊 لە پۆستی دواتر، هەندێ ئاماری سەرنجڕاکێش و مەترسیدار لە ئاستی جیهانی، لەسەر مادە هۆشبەرەکان دەخرێتە بەر دەستی خوێنەر...

🌐 سەرچاوە:
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مادە ھۆشبەرەکان و تاوان
United Nations Office on Drugs and Crime
www.unodc.org
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی ماده هۆشبەرەکان 2022٫06٫26 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ لە ساڵی 1978 بە بڕیارێک لە لایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، 26ـی حوزەیران وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی مادە هۆشبەرەکان؛ بە ئامانجی خاوێن کردنی کۆمەڵگای…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی ماده هۆشبەرەکان
2022٫06٫26
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
📊 ئاماری ساڵی 2021 بە پێی ڕاپۆرتی جیهانیی مادە هۆشبەرەکان:

🔺 لە ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 275 ملیۆن کەس لە ئاستی جیهاندا مادەی هۆشبەریان بەکار هێناوە و لەو ڕێژەیە، زیاتر لە 36 ملیۆن کەس لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی ئەو مادانە، تووشی تێکچوونی مێشک و ئاڵۆزی بوونە.

🔺 لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا، مادەی (حەشیش) لە هەندێ شوێنی جیهان، چوار هێندە پەرەی سەندووە.
🔺 ڕێژەی ئەو لاوانەی کە مادەی (حەشیش) بە زیانبار دەزانن، 40% کەمی کردووە!

🔺 لە نێوان ساڵانی 2010 تا 2019 ڕێژەی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان 22% زیادی کردووە.

🔺 پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030، لە ئاستی جیهاندا ڕێژەی ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەر بە کار دێنن، تا 11% زیاد بکات و ئەو ڕێژەیە لە ئەفریقا تا 40% بەرز ببێتەوە!

🔺 بە پێی ئامارە جیهانییەکان، نزیکەی 5٫5% لە جەماوەری تەمەن 15 تا 64 ساڵ، لانیکەم بۆ یەک جار لە ساڵی ڕابردوودا مادەی هۆشبەریان بە کار هێناوە و لەو ڕێژەیەش 36٫3 ملیۆن کەس (13%ـی بەکارهێنەران) تووشی ئاڵۆزی و تێکچوونی مێشکن.

🔺 لە ئاستی جیهاندا زیاتر لە 11 ملیۆن کەس مادەی هۆشبەریان لە ڕێگەی دەرزی و کوتانەوە بە کار هێناوە؛ کە نیوەی زۆرتریان تووشی نەخۆشیی هێپاتیتی C بوونە.

🔺 لە ساڵی 2013، ڕێژەی مادە (دەروون تێکدەر / NPS)ـە نوێیەکانی بازاڕە جیهانییەکان 163 مادە بوو، کە لە ساڵی 2019 ئەو ڕێژەیە بۆ 71 مادە دابەزیوە.

🔺 لە وڵاتی ئێران نزیکەی 3 ملیۆن کەس تووشبووی مادە هۆشبەرەکانن.
[The Brookings Institution]

🔺 لە ساڵی 1978 زیاتر لە 78000 کەس بە تاوانە پێوەندیدارەکان بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانەکانی ئێران بوون کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2004، بۆ 431430 کەس زیادی کردووە.
[The Brookings Institution]


ـــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە:
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مادە ھۆشبەرەکان و تاوان
United Nations Office on Drugs and Crime
www.unodc.org
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ لە ڕێکەوتی 1898٫09٫15 لە گوندێکی ناوچەی مەریوان لە دایک بووە و تەمەنی 40 ڕۆژ دەبێت کە باوکی دەمرێت. هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە کز و کوێری گەورە دەبێت و ژانی هەژاری دەچێژێت... ژیانی…
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا بورهان قانع

وەرگێڕ، نووسەر و ڕۆژنامەنووس؛
کوڕی مامۆستا قانع، هۆنەری پایەبەرزی کورد
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫06٫27
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا بورهان قانع

کوڕی مامۆستا قانعە و لە ساڵی 1935 لە گوندی (نەوێ) سەر بە ناوچەی شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە.
ساڵی 1948 هاوکات لەگەڵ ناسینی مامۆستا پیرەمێرد و کار کردن لە چاپخانەکەی، دەچێتە نێو دونیای چاپەمەنی و ڕووناکبیرییەوە.

💠 هەندێ لە چالاکی و بەرهەمەکانی:

🔺ئەندامی دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی پێشکەوتن لە بەغداد.

📰 ئەندامی ڕۆژنامەکانی دەنگی کورد و هاوکاری

🗞 ئەندامی گۆڤارەکانی ڕۆشنبیریی نوێ و بەیان

📻 بێژەر و وەرگێڕی ئیزگەی ڕادیۆ بەغداد

🔺 هەوڵ و چالاکی بۆ دامەزراندنی یەکیەتیی نووسەرانی کورد

📕کتێبی میدیا
📒کتێبی فەرهەنگی نوێ
📗ڕاپەڕینی نیکاراگوا (وەرگێڕان)
📘 سپارتاکوس؛ شۆڕشی کۆیلە ڕاپەڕیوەکان (وەرگێڕان)


🖤بورهان قانع لە ڕێکەوتی 1985٫06٫27 لە ڕووداوێکی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە کۆچی دوایی دەکات و له گۆڕستانی گوندی بێرکۆت، لە تەنیشت دایکی دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.

ــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە:
لە لاپەڕەی فەیسبۆکی ژێکاف
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 هەڵەبجە برینی نەسرەوتووی نیشتمان! ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2021٫03٫16 ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە ساڵی 1988 و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە دواهەمین ڕۆژەکانی جەنگی ئێران و عێراق، شاری هەڵەبجە بە فەرمانی سەدام حسێن کیمیاباران…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی شاری سەردەشت
2022٫06٫28
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
کارەساتێکی دڵتەزێن، کە لە جەنگی نێوان ئێران و عێراق، لە ڕێکەوتی 1987٫06٫28 لە لایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە ڕووی داوە و بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 110 کەس و ژەهراوی بوونی 8٫000 کەس لە خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

🎥 فیلمی سینەماییی دارگوێز ، بەرهەمی ساڵی 2020، ئاماژە بە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات کە لێرە دەخرێتە بەر دەستتان و دەتوانن دایگرن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیای کوردی
زانیاری
📽 فیلمی سینەمایی ( شیوەنی بەفر ) ╭─◥◤─╮ ⊕ @zagrosane ⊕ ╰─◢◣─╯ ساڵ : 2005ـی زایینی دەرهێنەر: جەمیل ڕۆستەمپوور نووسەر: شوعلە شەریعەتی زمان: کوردی ژێرنووس: فارسی کات: 90 خولەک شوێن: ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ــــــــــــــــــ…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️▫️▪️
🔲 فیلمی سینەماییی دارگوێز
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
📆 بەرهەم:
ساڵی 2020
🎬 دەرهێنەر:
موحەمەد حوسەین مەهدەوییان
کات:
01:43:31
💾 بارستا:
364٫1MB ≈ MP4 / HD
📍 شوێنی دەرهێنان:
بانه/ڕۆژهەڵاتی کوردستان
🗣 زمان:
کوردی و فارسی
📝 ژێرنووس:
فارسی
🎭 دەورگێڕەکان:
پەیمان مەعادی، مینا ساداتی، مینوو شەریفی و مێهران مودیری

📜 چیرۆک:
فیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە داڕێژراوە و بەسەرھاتی کەسێک بە ناوی قادر دەگێڕێتەوە کە لە کاتی کیمیابارانی سەردەشت و ھێرشی فڕۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شاری سەردەشت بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندێک کەوتوونەتە بەر کیمیابارانەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوەی فیلم:
لە کاناڵی YOUTUBEـی TPM-Top Persian Movies

لێرەوە دەتوانن لە YOUTUBE ڕاستەوخۆ بیبینن 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 شێخ لەتیفی حەفید چالاکی سیاسی، شۆڕشگێر، هۆنەر و کەسایەتیی مەزنی کورد. 2022٫05٫12 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدی نەمرە و ساڵی 1917 لە سلێمانی لە دایک دەبێت. تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بووە، کە شێخ…
▪️▫️▪️
🔲 شێخ سەعیدی پیران

ڕێبەری شۆڕشی کورد لە باکووری کوردستان
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێیانی

یەکێک لە شێخەکانی ڕێبازی نەقشبەندییە و ساڵی 1865 لە ناوچەی پالۆ لە دایک بووە و خوێندنی ئایینیی لە شاری خنیس تەواو کردووە.
ساڵی 1923 پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ (کۆمەڵەی سەرخۆبوون) گرتووە و ئەم چاوپێکەوتنە دەبێتە دەسپێکی ڕێکخستنی شۆڕشەکەی شێخ سەعید...
ساڵی 1924 بە هاوکاریی شێخ مەحموودی حەفید، سمکۆی شکاک و کۆمەڵەی سەرخۆبوون، گیانێکی تازە دەبەخشرێتە شۆڕشەکە و زۆربەی هۆزەکان ڕێک دەخرێن و دێنە نێو بازنەی شۆڕشی کورد...
ساڵی 1925 شۆڕشی شێخ سەعید دەست پێدەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر شاری ئامەد کە لە دەستی هێزەکانی تورکەوە بووە لە لایەن سوپای کوردەوە گەمارۆ دەدرێت؛ بەڵام بە هۆی شپرزەیی و پرش و بڵاو بوونی کوردەکان، گەمارۆکە دەشکێت و بە هۆی خەیانەتی هۆزی جبرانان، شێخ سەعید و 29 کەس لە هاوڕێیانی بە دیل دەگیردرێن و شۆڕشەکە سەرکوت دەکرێت...

🖤 لە ڕێکەوتی 1925٫06٫29 شێخ سەعید و 46 کەس لە هاوڕێیانی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لە سێدارە دەدرێن.



🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیا
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا ئەحمەد دەروێش (ئەخۆل)

هۆنەری نیشتمانپەروەر و چالاکی وێژە و فەرهەنگی کوردی
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫06٫29
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا ئەخۆل

ساڵی 1911 لە سلێمانی لە دایک بووە و هەر لە تەمەنی منداڵیی، باوکی لە جەنگێکدا دەمرێت و بە هۆی هەژاری و جەنگەوە، تا پلەی پێنجەمی خوێندووە....

❤️ناسناوی ئەخۆل:
کە لە دایک بووە، لە نێو بنەماڵەدا لە بری ئەحمەد، پێیان وتووە (ئەحۆل) ، هەر لەو کاتەدا ئامۆزایەکی هەبووە کە هێشتا زمانی بەتەواوی بەر نەبووە و نەیتوانیوە بڵێ ئەحۆل، بە زمانی منداڵانەوە، بە
(ئەخۆل) بانگی کردووە...؛
ئیدی لەو کاتەوە تا کۆتاییی ژیانی، لە نێو کۆمەڵگاشدا هەر بە ئەخۆل بانگ کراوە و تەنانەت بنەماڵەکەیشی ناسناوەکەیان هێشتۆتەوە بۆ خۆیان...

مامۆستا ئەخۆل وێڕای نزم بوونی پلەی خوێندەواریی، بەتەواوی شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و تورکی بووە و تا ڕادەیەکیش ئینگلیسیی زانیوە.

🖤 مامۆستا ئەخۆل لە ڕێکەوتی 1988٫06٫29 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لەسەر داوای خۆی، لە گردی سەیوان دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان...


🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیا، ئینسایکڵۆپێدیای کوردی 👉
کە چاوم کردەوە ڕوانیم بە دەوری خۆم و دنیادا...

مامۆستا ئەخۆل لە هۆنراوەیەکدا بەم جۆرە خۆی دەناسێنێت...

▪️ جێی ئاماژەیە مامۆستا ئەخۆل منداڵ دەبێت، کە باوکی لە جەنگێکی ئەو کاتەی سوپای عوسمانییەکان، بە ناوی (سەفەر بەرلیک) دەکوژرێت و لە لای مامەکانییەوە گەورە و پەروەردە دەکرێت...
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯

" ئەزانی من کێم؟ "


کە چاوم کردەوە ڕوانیم بە دەوری خۆم و دنیادا
چلۆن خۆم دی لە لافاو و شەپۆل و گوژمی دەریادا؟

چە لافاوێک سەراسەر پڕ لە ناسۆر و لە ناکامی
لە ئەشکەنجە و کڵۆڵی و نەگبەتی پڕ بوو لە سەرسامی

نە باوکێک بوو دەستم بگرێ بە ڕێگەی ڕاستیا بمبا
لەژێر سایەی جگەرسۆزی و حنانیدا بەخێوم کا

نە کۆشی گەرمی دایکێک وەکوو دایکی هەڤاڵانم....!
کە تیایا بسرەوم ساتێک پشوویەک بێتە بەرگیانم

کەساس و بێنەوا هەردەم لە ماڵی خۆم و خوێشانم
بەڵێ ئەژیام وەکوو ئینسان بەڵام پڕدڵ بوو گریانم

لە ڕوخسار و لە سیماما نیشانەی نەگبەتی و ماتەم
وەکوو ڕۆژ ئاشکرا و دیار بوو ئەگەر چی لێو بوو پڕ خەندەم

بەڵێ ئەو نوتفەیەی گیانی منی هێناوەتە بەرهەم
سەراسەر چین و بنچینە هەموو دەرد و پەژارە و خەم

وەها بەمجۆرە بوو ژینم لە ئاسۆیەکی ماتەمدا
نەهاتییەک بەدووی یەکدا لە دنیایەکی پر خەمدا

ئەوا ئێستاش کە ئەمبینی کە وا زیندووم و هەرماوم
بەڵام مردم لە تافی لاوییاو هێشتا نەنێژراوم


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا ئەخۆل 1945

کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا ئەخۆل 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ئایا دەتانزانی؟ ⁉️ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💡 16- ئایا دەتانزانی لە هەر گوێچکەیەکی پشیلە 32 ماسوولکە هەیە؟ 17- ئایا دەتانزانی بچووکترین ئیسقانی لەشی مرۆڤ لە گوێچکەیە؟ 18- ئایا دەتانزانی 25 ساڵ لە تەمەنی…
▪️▫️▪️
🔲 ئایا دەتانزانی؟

⁉️ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💡

36- ئایا دەتانزانی هێلکەی مریشک هەموو ڤیتامینەکانی لێیە، بێژگە لە ڤیتامین C ؟

37- ئایا دەتانزانی مرۆڤ لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا زیاتر لە 23٫000 جار هەناسە دەکێشێت؟

38- ئایا دەتانزانی زێڕ هیچکات کەم ناکات و ناپووکێت؟

38- ئایا دەتانزانی ئەڵماس سەختترین مادەی سروشتییە؟

40- ئایا دەتانزانی
111٫111٫111 ×111٫111٫111 =
12٫345٫678٫987٫654٫321
(1.23456790E+16)?

41- ئایا دەتانزانی لە بۆشایی ئاسماندا هیچ دەنگێک نیه؟

42- ئایا دەتانزانی کۆمپانیای پۆرشە، تراکتۆریش دروست دەکات؟

43- ئایا دەتانزانی 🇺🇸 ئەمریکییەکان ساڵانە 35٫000 تۆن پاستا دەخۆن؟

44- ئایا دەتانزانی 🇺🇸 ئەمریکییەکان ڕۆژانە 44 ملیۆن لاپەڕەی ڕۆژنامە فڕێ دەدەن؟

45- ئایا دەتانزانی ئەنیشتاین شەوانە 10 کاتژمێر دەخەوت؟

46- ئایا دەتانزانی وڵاتی 🇩🇪 ئەڵمانیا لەگەڵ 9 وڵاتی تر هاوسنووره؟
🇩🇰 دانمارک
🇵🇱 پۆڵەندا
🇨🇿 کۆماری چێک
🇦🇹 نەمسا
🇨🇭سوئیس
🇫🇷 فەڕەنسا
🇱🇺 لوکسەمبورگ
🇧🇪 بەلژیکا
🇳🇱 هۆڵەند

47- ئایا دەتانزانی هێرەمەکانی وڵاتی پێروو لە وڵاتی میسر زۆرترن؟
🇵🇪 پێروو 250
🇪🇬 میسر 138

48- ئایا دەتانزانی لە ساڵێکدا زیاتر لە 2٫500 چەپ دەست، بەهۆی بەکاربردنی ئامێر و کەرەستەی ڕاست دەستەکانەوە دەمرن؟

49- ئایا دەتانزانی سمۆرە 9 ساڵ دەژیێت؟

50- ئایا دەتانزانی لە گۆی زەوی بۆ هەر کەس 200٫000٫000 ملیۆن #مێروو هەیە؟

╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 کاریگەریی مۆبایل لەسەر پێوەندییەکانی بنەماڵە ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2015ـی ڕێکخراوەی گەشەی نێونەتەوەییی پێوەندییەکان [ICT]، لە ساڵی 2000 تەنیا 738 ملیۆن (هاوبەشیی مۆبایل) لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە کە لە ساڵی 2015 ئەو ڕێژەیە…
▪️▫️▪️
🔲 مارتین کووپێر؛
داهێنەری یەکەم مۆبایلی جیهان:
مۆبایلەکانتان وە لا نێن و هەندێک بژین...
(لە ژیانی ئاسایی چێژ ببەن)
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
مارتین کووپێر داهێنەری 93 ساڵەی ئەمریکی، لە ساڵی 1973 یەکەم مۆبایلی بێ‌سیمی دونیای داهێناوە بە ناوی Motorola DynaTAC 8000x .
ئەو مۆبایلە 1/1 کیلووگرەم کێشی هەبووە، 25 سانتیمەتر درێژ و 10 کاتژمێری پێویست بووە تا باترییەکەی بە تەواوی پڕ ببێتەوە و تەنیا بۆ 25 خولەک شارژی هەڵگرتووە!

کووپێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ BBC دەڵێت:
؛ پێموایە خەڵک دەبێ کاتێکی کەمتر بۆ ڕابواردن لەگەڵ مۆبایلەکانیان تەرخان بکەن.
من ئێستا، ڕۆژانە کەمتر لە 5%ـی کاتی خۆمم بۆ مۆبایل داناوە...

ــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە:
فەیسبۆکی تەواناتێک
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مامۆستا کەریم کەریم‌پوور نووسەر و توێژەری پایەبەرز و تێکۆشەر لە بواری وێژە و فەرهەنگی گەلی کورد 2022٫04٫09 2722٫01٫20 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا کەریم کەریم‌پوور. مامۆستا کەریم لە ساڵی 1961 لە گوندی نەوتشار لە ناوچەی…
▪️▫️▪️
🔲 سەعید عێبادەتیان (بانان)

نووسەر، وەرگێڕ، هۆنەر و هونەرمەندی پایەبەرزی کورد لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
2022٫07٫07
ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا بانان

مامۆستا سەعید عێبادەتیان ناسراو بە (بانان) ساڵی 1963 لە (گیەڵانی ڕۆژاوا) سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
هەر بە منداڵی لەگەڵ هونەر و وێژەی کوردی ئامێتە دەبێت و یەکەم هۆنراوەی خۆی لە تەمەنی 12 ساڵی هۆنیوە؛
"شەوان خەو دۊنم، خەو جێ، خەو ڕاهەتی، خەو نان، خەو ئازادیی گشتمان"...


مامۆستا بانان وەک پێشەنگێکی سەردەم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەناسرێت و هێندە کاریگەریی هەبووە کە لە دوای ئەو، شەپۆلێکی زێڕینی هۆنراوە و چیرۆکی کوردی لەو ناوچەیە سەری هەڵداوە.

📚 هەندێک لە بەرهەمەکانی:

← وا درەو کەن دەسەیلم
ئەوریشم زامەگان
← ساڵەیل لە کیس چی
← هە لە لام بۊد گومد کردم
← شار شەکەت
← مەیلم وە جی
← تەنیا داخە کە ئاخ کیشێ (وەرگێڕانی هۆنراوەکانی فێدرێریکۆ گارسیا لۆرکا)
و...

💚 هیوای تەمەنێکی درێژ و ژیانێکی هێمن و سەربەرز بۆ مامۆستا بانان.


🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیا، ئینسایکڵۆپێدیای کوردی
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 سەعید عێبادەتیان (بانان) نووسەر، وەرگێڕ، هۆنەر و هونەرمەندی پایەبەرزی کورد لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2022٫07٫07 ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا بانان مامۆستا سەعید عێبادەتیان ناسراو بە (بانان) ساڵی 1963 لە (گیەڵانی ڕۆژاوا)…
هەزار قەیران بایدە تۊشم
ھەر کوردم و کوردی ئۊشم
من و تۆ کوردیمن، کورد خوەمانی
جیامانەو نیەکەی کەس وە ئاسانی
یە بزان فەرقمان ناو شارەگانە
تۆ کورد سنەیدن من کرماشانی
چەنێ باڵاد ڕەنگینە و خوەد نیەزانی
چەنێ شێوەد شیرینە و خوەد نیەزانی
ت وە دەس کەس
نەکوشتیدە چەوەیل مەس؛
بژانگد ھا وە خۊینە و خوەد نیەزانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📕ئەوریشم زامەگان
مامۆستا بانان

╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ساڵڕۆژی واژۆ کردنی پەیمانی سایکس-پیکۆ ئەو پەیمانەی کە کوردستانی پارچە پارچە کرد! 1916٫05٫16 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ پەیمانێکی نهێنی کە لە نێوان مارک سایکس، نوێنەری بەریتانیا و فڕانسوا جۆرج پیکۆ، نوێنەری فەڕەنسا و بە ئاگاداریی ڕووسیا، بە ئامانجی…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی واژۆکردنی پەیمانی سەعداباد
1937٫07٫08
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
پەیماننامەی سەعداباد 1937

لە نێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیا و ئەفگانیستان، لە کۆشکی سەعدابادی تاران و بە چاودێریی بەریتانیا واژۆ کراوە و کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر بارودۆخی سیاسی و چارەنووسی گەلی کورد هەبووە...؛
ئەم پەیمانە لە 10 بەند پێکهاتبوو و هەرچەند ڕاستەوخۆ ئاماژەی لەسەر کوردان نەبوو، بەڵام بە پێی بەندی ژمارە 2 و ژمارە 7، دەستی کوردانی بۆ ڕێکخستنی بزووتنەوە و سەرهەڵدان، لە دژی دەسەڵاتی ناوەندیی ئەو وڵاتانەی کە کوردان لەوێ نیشتەجێ و داوای مافەکانی خۆیان دەکرد بەستبوو...!
چونکە سنووری سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و عێراق دەکەوتە خاکی کوردستان و بە پێی ئەو پەیمانە، کورد نەیدەتوانی لە خاکی ژێر دەسەڵاتی هەریەک لەو وڵاتانەوە خۆی ڕێک بخات و هێرش بکاتە سەر وڵاتی دیکەیان...


🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیا، ئینسایکڵۆپێدیای کوردی
HTML Embed Code:
2024/06/26 08:26:50
Back to Top