▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا حەمدی
ئەحمەد بەگی ساحێب قەران، ناسراو بە [حەمدی] شاعێری پایەبەرزی کورد و لە بنەماڵەی ساحێب قەرانەکان و برازای مستەفا بەگی ساحێب قەران و خزمی مامۆستا [سالم]ـی شاعیر.
╭─〰◥◤〰─╮
⊕ @zagrosane ⊕
╰─〰◢◣〰─╯
ساڵی 1876 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن و لە مزگەوت و قوتابخانەکانی ئەو سەردەمە وانەی ئایینی و ئەدەبی فێر بووە و هەر بە منداڵی حەزی لە شێعر بووە و لە ساڵی 1892 یەکەم شێعری خۆی بڵاو دەکاتەوە و تا ساڵی 1915، واتە 24 ساڵ خەریکی کۆ کردنەوەی کتێب و بەرهەمی بەنرخ ئەبێت، بەڵام لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر ئەکرێ و کتێبخانەکەی ئەسووتێنن...!
بەمەش زۆربەی بەرهەمەکانی لەنێو ئەچێت!
مامۆستا حەمدی لە حکوومەتەکەی کوردستان وەکوو وەزیر بەشدار ئەبێت و ساڵی 1922 بەشداری شۆڕشەکەی شێخ مەحموودی حەفید بووە.
🖤 مامۆستا حەمدی لە ڕێکەوتی 1936/11/12 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی ئەکات و لە گردی سەیوان دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.
🖼 وێنەکەی مامۆستا حەمدی سپی و ڕەش بوو و لە پارێزگای سلێمانی وەرمان گرتووە و دواتر لە لایەن خۆمانەوە ڕەنگی کراوە.
>>Click here to continue<<