TG Telegram Group Link
Channel: دێرینە شێعری کوردی
Back to Bottom
- باشه،
جگه له ئافاتی زریان، دوژمنێکی ترتان هەیه؟

- بەڵێ، بەڵێ...
یەکەم ئاگر و ئینجا دارکەنەکان و هەروەها ئەو مرۆڤه پیسکەرانەی پاشەڕۆیان جێ ئەهێڵن. پار بەهار بوو،
هەر لێرەدا حیزبێک سەیرانێکی گەورەی کرد
و سەرکردەکەیان دەستی کرد به خوتبەدان،
ئەیوت ئەم خاکه بەهەشتی سەر زەمینه و ئێره بێشکەی شارستانی و دنیا بووه و ئەیوت وەتەن نووری چاوه،
سەیر ئەوه بوو وەختێ هەستان، لەدوای خۆیان پیسیاییان بۆ ئەم بەهەشته جێ هێشت و وەتەنیان کرد به زبڵدان.

"بەشێک له پەخشانەشێعری کورسی، شێرکۆ بێکەس"

🍃🌻له ڕۆژی سروشتدا، سروشت پارێزبین
لە هەموو ڕۆژەکان ڕێزی سروشت بگرین کە ژینگە ژیانە🌻🍃


@tropkirezgari
تەشنەلەب تا کەی ڕەفیقی وەحشیانی بەڕ بکەم؟
تیغی خوێنڕێژیت بکێشە تا دەمی پێ تەڕ بکەم

تاکوو لێم دوورە خەتی ڕەیحان و ڕووی گوڵڕەنگی تۆ
کوێر بم ئەر بێم سەیری ڕەیحان و گوڵی شەستپەڕ بکەم

وا لە بۆتەی عیشقتا قاڵە ڕوخی زەردم ئیتر
قەت لە خۆ ناگرم لە کەس داوایی قەرزی زەڕ بکەم

ڕەنگی زەردیش چاکە بۆ کوێری ڕەقیب و دوژمنان
چونکە دوژمن شاد دەبێ گەر خۆم گەدا و موزتەڕ بکەم

کیمیای وەسڵت بە هیچ نایێتە دەستم، بێ ئەمە
بچمە غاری مەغریب و خۆم فێرە عیلمی جەڕ بکەم

من لە تەعنەی دوژمنی بێبیر قوتار نابم، مەگەر
یا خودا مەرگم بدا یا هەر دوو گوێی خۆم کەڕ بکەم

قەت مەڵێن یاران لەگەڵ فیرقەت وەرە سازش بکە
شێت نەبووم وەک پەششە من خۆم تووشی بای سەڕسەڕ بکەم

من لەگەڵ جەور و جەفات گەر لافی ئولفەت لێ بدەم
هەر وەکوو ئاهوو دەبێ خۆم جووتی شێری نەڕ بکەم

پێم دەڵێن «کوردی» فڵانکەس یادی دووری تۆ دەکا
من لە ئەو چاک شارەزام، بیللا ئەگەر باوەڕ بکەم

#کوردی

@trupkirezgari
علی زندی کۆترە باریکە
@galtachi❤️❤️
کۆترە باریکە...

عەلی زەندی

@trupkirezgari

ڕۆحت شاد هاوشاری
#دڵی_تێکشکاو

بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم

شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری ھەرەس ھێنانی لاویمە

تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە

ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاھەنگ بوو، کە ئێستا پاکی ڕووخاوە

بەڵێ ئەوسا دڵێکم بوو، کە سەرچاوەی ژیانم بوو
دڵێ: مەڵبەندی ئاوات و تەوژم و تینی گیانم بوو

دڵێ گوڵزاری دڵداری و بەھەشتی خۆشەویستی بوو
وەکوو بتخانە مەیدانی بتی جوانی پەرستی بوو

لەگەڵ ھاوار و گریانی ھەژارانا لە شینا بوو
لەگەڵ ناڵەی کەساسانا لە خورپە و ڕاچەنینا بوو

لەژێر سایەی ئەوینێکا، ھەموو سیحرێکی پۆشی بوو
لە کونجێکی خەراباتا، خەریکی بادەنۆشی بوو

دڵێ بوو دار و دیواری ھەموو مەستی نیگارێ بوو
ھەموو سوچێکی دەسکردی، بەڵێنی تاقە یارێ بوو

دڵێ، خونچەی تەمای وابوو، لە خۆشی ئەو دەمی وا کا
کە تیشکی ئەو لە لێوی دا، گوڵاوپڕژێنی دنیا کا

دڵێ، ئامادە بوو، تاری، ھەزار ئاوازی لێ ھەستێ
بە مەرجێ گوڵبەدەم جارێ بەمەستی لێی بدا، دەستێ

تەلاری دڵ، کە دیواری وەھا مەستی ئەوینی بوو
لە باوەش گرتنی باڵای، ھەموو ئاواتی ژینی بوو

گوڵ و گوڵزاری دڵ وا بوو خەیاڵی ڕۆژ و ھی شەویان
«کە وا پرشنگی دوو چاوت، بڕێژێ چاوی بێ خەویان»

وەنەوشە و نێرگز و شەوبۆ، ھەموو سەرخۆشی تاسەی بوون
لەتەک سروەی بەیانیدا تەماداری ھەناسەی بوون

ھەموو پێکێکی مەینۆشی، بەیادی ئەو، کە پڕ مەی بوو
لە مەیخانەی دڵا کەیلی بزەی ئەو جووتە لێوەی بوو

ھەموو پاڕانەوەی وابوو، بە شێوان و سبەینانێ
کە ڕۆژێ لێوی پڕ تاسەی لەسەر دوو لێوی ئەو دانێ

کەچی ئەو کۆشکی چەند ساڵەی، دڵم بنچینەکەی دانا
بە تەنیا گەردەلولێکی «نەھاتی»، چوو بە ئاسمانا

ھەموو ئەو نیاز و ئاواتەی لە ناو ناخی دەروونا بوو
لە داخی بێ بەڵێنیی ئەو بە جارێ تەفر و توونا بوو

بەڵێ، کاتێ بە خۆم زانی، بەھاری پڕ ئەوین ڕۆیی
خەو و ئاواتی چەند ساڵە و بەڵێنی پێ گەیین ڕۆیی

گەلێکم پشکنی دنیا لە دووی ئەو جووتە لێوەی ئەو
ھەزار ئەفسووس! نە ئەو ڕۆژەم بەدی کرد و نە شێوەی ئەو

نە پڕشنگی لە خونچەی دا، نە پەنجەی دا لە تاری دڵ
نە بەژنی شۆخ و شەنگی بوو بە میوانی تەلاری دڵ

نە چاوانی گوڵی ڕشت و نە کلچێوکێکی پیا ھێنا
نە پرچی نێرگزی مەست و، وەنەوشەی شینی داھێنا

نە پێکی نایە سەر لێو و نە بیستم ڕازی شیرینی
نە ماڵئاوایی لێ کردم نە ئیتر شێوەییم بینی

بەڵێ ئەو خونچەیەی چەند ھەنگ پەشۆکابوون لەژێر پێیدا
خەوی ڕۆژ و شەوی وا بوو گزنگی چاوی تۆ لێی دا

کە چاوی تۆی نەدی شێوا، لە داخا کوڵمی خوا کردی
گەڵاکانی وەکوو عومری منی بێچارە با بردی

تەلی دڵ، چەندە سەیری کرد، کە پەنجەی تۆی نەدی چاوی
دەروونی بوو بە گۆڕیچەی ھەموو ئاوازی تاساوی

تەلاری دڵ کە ڕۆشن بوو بەوەی تۆ بی بە میوانی
ھەواری چۆڵ و ھۆڵی بوو بە گۆڕی گردی سەیوانی

گوڵی باخی دڵم، چاوی، بەدووی تۆدا ئەوەند گێڕا
ھەتاکوو چاوەکەی خۆشی، لە دەوری چاوی تۆ گێڕا

وەنەوشە و دەستەخوشکانی، لە بێ مەیلیی ھەناسەی تۆ
ھەناسەی دەرنەچوو دەمیان و تاساشن، لە تاسەی تۆ

وە یا ئەو پێکە ڕەنگینەی کە ھەر نەیبیست لە تۆ دەنگێ
لە داخا بادەکەی ڕشت و، سەری خۆی دایە بەر سەنگێ

لە پاشا، گەرد و تۆزقاڵێ، کە وەک کەرتی دڵی من بوو
یەکیی ڕووی کردە سووچێک و لە تاریکیی شەوا ون بوو

بەڵێ، ئێستا ئەوەی جێ ماوە بۆ من، یادگارێکە
بەسەرھاتی دڵی ورد و بەسەرچوونی بەھارێکە

#ئەحمەد_هەردی

@trupkirezgari
خه‌م وه‌شکياسه پيمه‌و! شه‌و ها له ‌شان وه‌ شانم!
ته‌و داسه ‌سيخ داخه‌و ئازايه‌گه‌ێ سقا‌‌نم

وينه‌ێ هه‌ڵه‌ت هڵاکم له‌ێ تاوسان جه‌وره
ئاژاژگی خوه‌ێه‌و ده‌ێ نامه‌ی له‌ بان شانم

هه‌ڵشێویاێه به‌ختم! هه‌ڵبرشياێه جه‌رگم!
هه‌ڵڕۊشياێه هۊرم! هه‌ڵورشياێه گيانم

تا که‌فته هۊرم ئمشه‌و سه‌وزی چه‌و‌ه‌يل کاڵد،
هه‌م ئه‌زره‌ته‌يل که‌وکه‌و پا نانه که‌شکه‌شانم

نووڕم مه‌که‌گ بشکێ باڵه‌يل سه‌وز هۊرم
ئه‌زره‌تمه‌ن ڕه‌سينێگ تا ماڵ ئاسمانم

تا گه‌ر هساره‌گه‌ێ خوه‌د له‌ ئاسمان بکاڵم
خوه‌زێه‌و له بن، هساره‌يل،کول هه‌ڵپڕۊچقانم!

🔸جەلیل ئاهەنگەرنژاد
تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا
یاڕەببی نەبێ خاتری هەرگیز لە خەتەردا

گەر سەرفی غەمم بێ بە دەمی عومری عەزیزم
ناڵێ ئەحەدێ، نەقدی حەیاتی بە زەرەر دا

بڕوا مەکە، وەک ئەهلی سلێمانی و کەرکووک
کەس دەوڵەتی ئیمانی بە سڵق و بە گەزەردا

بۆ تۆ ئەگەڕێ بولبولی دڵ کووچە بە کووچە
بێچارە لەبەر تۆزی سەفەر، غەرقە لە گەردا

مەیلی غەزەلم ناوەتە پێچاڵی هەم و غەم
دڵ خاڵییە ئەمڕۆ، چ لە بەیتا، چ لە فەردا

تا خاتری من میسرە لەبۆ عەکسی جەماڵت
لای ئەهلی خیرەد، عەینی خدێوم لە نەزەردا

بۆ چی نییە ئاساری سەوادی ڕەقەمی تۆ
وەک سورمە هەتا ڕەونەقی بینش بە بەسەردا

#ناری

@trupkirezgari
دەستوبردی دڵبەری، ئێستە لە غەمزە و ڕووتە ڕاست
مەنسەبی شەمشیرداری، بۆ کەچیی ئەبرووتە ڕاست

موویی موشکئەفشانی تۆیە باعیسی ئەحواڵی من
زەخمی ناسۆری دڵی مەحزوون لە بۆی گێسووتە ڕاست

دەورەیی «ماء الحياة» ی لەب لە زوڵفی زوڵمەتە
پاسەبانی ئاوی حەیوان خاڵەکەی هیندووتە ڕاست

قووەتی بازوو بەکار نایێ لە وادیی عیشقتا
شێرگیری ناوەک ئەفگەن دیدەیی ئاهووتە ڕاست

ئەژدەهای زوڵفت لە کوێری کەوتە سەر تیغی برۆ
خاڵی تۆ بۆ دیدەیی حەی دانەیی زمڕووتە ڕاست

عیشقی تۆ بۆ جانی عاشق وەک تەلیسمی بابلە
بۆ گرفتی دڵ، زەنەخدانت چەهی هارووتە ڕاست

سالمی دێوانە هوشیارە لە بەحسی مەدحی تۆ
نوکتە نوکتە، یەک بە یەک، وەسفی هەمووی مەربووتە ڕاست

🔸سالم
@trupkirezgari
ئەم جێژنە وەرە بمکە بەقوربانی نیگاهت
ساڵانێکە ئاوارەم و بێبەش لە پەناهت

سەد جێژنی وەها هات و نەهاتی، وەرە تاکەی؟
بیبەخشێ دڵم، جەور و جەفا و زوڵم و گوناهت

🔸سنوورخدری
@trupkirezgari

جەژنی ڕەمەزان
لە هەموو بڕواداران بەپیرۆز بێ.
جێژنانەی ئێمەش هیوای یەکگرتوویی گەل❤️
بەهاری عەشق و عیرفانە لە تۆ پیرۆزە جێژنانە
دڵت باڵی مەلاییک بوو نزات مەخسوودی  پەروانە
چ پیرۆزە جەژن دەکرێ لە سەر ئەو سەبر و سەرکەوتە
دڵی ئەشق و ئەوینتان شاد، کە شادی لەو دڵەو جوانه


شەیدا مەحموودی شنۆ

جێژنتان پیرۆز خۆشێکانتان بەردەوام❤️

@hanasyaven
Forwarded from ســـــەرچــــی (Harûn_Kurdan)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نامەوێ جێـژنـێک بەبێ
ڕوخساری مانگی تـۆ نەبێ

کەس که نەیدیووه هیـلالی
چاوەکانت، چۆن دەبێ؟

من کە وەک مەنسووری حەللاجم
لە بۆ ئەشقت گوڵـم

تۆ کە هەر دەم خۆت حەشار داوه،
بڵێـی ئەم جێـژنە بێ؟

هاروون_کوردان

@Sarchy
Forwarded from غائیب (amir ahmad)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عیدی فیترە شادییە بۆ عالەم و من تیشنە لەب
مەر بە دیداری ڕووخی تۆ تیفلی دڵ ژیربێتەوە

#غائیب

https://hottg.com/Amir_Ahmad222
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی ســوورم ڕیت
بـە دەوری جـێگـەما تـا بـڕ دەکـاتن دیـدە گــوڵزارە،

لە بۆ سـەیرانـی بـاغ و ســەبزە تـەکلیفم مـەکــەن یــاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو هەر خەس و خارە،

#مەحوی

@trupkirezgari
کەی دەگا دەستم بە باڵای بەرزی یاری شەنگ و شۆخ
دەفعەیێ لەو باغە نەمدیوە هەنار و سێو و خۆخ

هەرکەسێکی بوو بە عاشق یاری دڵ نەرمی نەبی
عومری گەنجی و عومری پیری هەر دبێتە ئاخ و ئۆخ

دەستی خۆم دانا لەسەر ڕووم، لێوی خۆم جووڵاندەوە
زاڵمەی سوور هەڵگەڕا ئەبرۆی بزاوتن یانی یۆخ

بەزمە ئەوشۆ وامەکە زایەع ببیتن هاتنم
ڕووحەکەم بۆ تۆ بێ بەس مەنعم مەکە بتێیمە ڕۆخ

موخلیسا دانیشە تازە تۆ دزیت پێ ناکرێ
باغەوان دائیم بە هۆش، تۆش پیر و ساحێب کۆخە کۆخ


🔸موخلیس

@trupkirezgari
دڵ ئیقامەتگاهی حەڵقەی زوڵفە یا
چاهی زەنەخ

باڵ و پەڕ سووتاو، پەروانەی شەمی
ڕوخسارتم

🔸زاری

@trupkirezgari
لەرەی دڵمی،
بە قوربانت دڵم،
هەرچەن کەمیشە....

🔸سەحەر شیرزادی
@trupkirezgari
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە «هێمن» (شاعیر و نووسەر)

🔺لەدایک بوون بەهاری‌ ۱۳۰۰-۱۹۲۱، مەهاباد
🔺کۆچی دوایی، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱۳۶۵، ورمێ
🔺شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد

١۴٠٣٫٠١٫٢٨





هاوڕێیان ئەوڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارێ بۆ خوێندنی فاتیحایەک دەچنەسەر گۆڕی مامۆستا هێمنی نەمر

👇👇👇👇👇👇

https://hottg.com/yadihemn
دڵ لە جوانی تۆ بەدەر نازێ نیزارەی بۆ چ بوو
دیدە دەریایەک تەماشا بوو، کەنارەی بۆ چ بوو
دیل بوو، سووتابوو، بۆ کوێ چوو ؟ تەبیبی چی دەویست؟
پەندی عالەم ما دڵم جا تازە چارەی بۆ چ بوو
هەر ئەوەندەی خستباتم بەر نەزەر، ڕیسوا دەبووم
زەحمەتت بۆ دا بە ئەنگوستت، ئیشارەی بۆ چ بوو؟!
بەسییە سینگ و گەرن و ئامێز و قەدت؛ مزگەوتی من
گونبەز و حەوز و شەبستان و منارەی بۆ چ بوو
باخەوان ماچی گەرەک‌بوو، گوڵ پەڕی پێ گرتەوە
کارەکەی خێری خودا بوو ، ئیستیخارەی بۆ چ بوو
مانگ، دیداری بە ماڵم؛ پەنجەرەم لێ کردەوە
بێژە ئەستێرەی ترم بێ ئەو نیگارەی بۆ چ بوو
سادە وەک زێڕێ بە چاوی خزم و بێگانەم دەهات
شان‌ڕەخت و تۆق و سەرپشتێند و گوارەی بۆ چ بوو
سەر بە جارێکی لە سەیری بەژنی ڕەعنا سوڕ دەما
دیار بوو کاری نەبوو، سەیری دوبارەی بۆ چ‌بوو؟!
ویستی گیانم پێ نەهێڵێ غەم، بە کێوم بۆ دەهات
رووحی من چۆڕێ سەفا بوو ئەو فشارەی بۆ چ بوو
خانەوێرانی تەمەنناتم کچێ ماڵاوەدان
مننەتی چی ماچی لێوێ ئەو خەسارەی بۆ چ بوو
تفڵی نازێ بوو ؛ گوڵ و دار و گەڵا گازی دەکرد
سروە تا پێ‌هەڵگرێ بێ، دارەدارەی بۆ چ بوو
کامە مانا بوو لە هەر سووڕەت بە جیلوەت نەمدەخواست
چاوی تۆ شێعری هونەر بوو، ئیستیعارەی بۆ چ بوو

#هونەر_موکریانی

@trupkirezgari
قەترەیی لێوی نمەکبارت بنێرە ئەی #تەبیب
وا کە زامی سینە بێ مەرهەم چ سفت و سۆ دەکا

وادیی عیشقت ئەوەندە دوورە بە ڕۆژ تەی ناکرێ
پەیکی دڵ بۆیێ سکون نابێ بەتاو شەوڕۆ دەکا

🔸سافی هیرانی
@trupkirezgari

🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
Forwarded from ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی via @UnixButtonInlineBot
پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له‌ وێنه‌ی شیرنه‌‌
چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه‌؟
#ناسرى_حيسامى

پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
HTML Embed Code:
2024/04/18 03:10:33
Back to Top