TG Telegram Group Link
Channel: دێرینە شێعری کوردی
Back to Bottom
دێرینە شێعری کوردی
ساقی وەرە ئەمڕۆ بە فیدای #چاوی_خومارت بۆم تێکە قەدەح لەب زەڕی گوڵ ناری لەبالەب برژانگی لەسەر سەفحەیی دڵ ، نووکی قەڵەم بوو زووخاوی دڵی پڕ شەرەرم چەشنی مورەککەب 🔸قانع @trupkirezgari
عاجز مەبە ئەم عالەمە گەر تالیبی ڕووتن
لەم حوسنی خودادادییە چارت نییە قوربان

بۆچ دەعوەیی سوڵتانی خوبان نەکەی ئیمڕۆ
بۆچ لەعلی لەب و #چاوی_خومارت نییە قوربان؟

#زێوەر

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
سەما هاتە سەما بۆ بەزمی عالەم چەغانەی مانگ و ڕۆژی گرتە سەر چەنگ خوماری دایە مەی #چاوی_خومارت خەتی سەبزت نەشەی وەرگرت لەسەر بەنگ 🔸حەمدی @trupkirezgari
بیمارە دڵم، تەنگە وەکوو غونچەیی زارت
بوو باعیسی مەخمووریی من، #چاوی_خومارت
خەجڵەتدەرە بۆ حۆر و پەری، حوسنی ویقارت
سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت
گرد و شلک و ناسک و پڕچەنگ و قەشەنگە

#ئەدیب

@trupkirezgari
‌بەیانیت باش کەوی کۆساری جوانی
بەیانیت باش گوڵاوی زیندەگانی

چ بێژم، وەسفی جوانیت شۆڕەلاوم!
هەموو ئازای وجوودت، نەخشی مانی

#ماهمونیر
@trupkirezgari
بێ ئامانجترین ئاژەڵێکی دووپام
بێ هیوا، بێ تاقەت، بێئۆقرە ....
لەسەر ترۆپکی حەزی بەتاڵانچووما
هەڵدێم
ڤەڕسانێک پێویستە
چەندی نەماوە ڕزگاری
ئاسمانیش بۆ لە ئامێزگرتنی ئازارەکانم
هێندە چووکەیە...
ڕووبارەکانیش دەئاستی خاوێنی ئەم تەمە نایەن

خۆرەتاویش بێ نوور.... ڕەق هەڵاتم

"زەوین لە ژێر گرانی لەشما ئەناڵێنێ"

🔸مام غەفوور

@trupkirezgari
بێ نیشتمان🌻

پیرم
بە کاتی لاوەتی
ماندووە لاساریم
نامگرێتە خۆیەوە قەدەر
پاییزێکی هەڵوەدام
وێڵی
بەهارێکی تووترکەسەر...
پیرترم لەوەی
لە قەبارەما پەیدا بێ
سەرکەشترم لە نیگات
وا کوێرەوەریمی دەلاوان
لە سەر بالیفی
باسکت
لە گۆڕەپانی قاد
لەو کاتەوە
تامەزرۆییت دەحیلێنێ
لە دەمارم
و
دەتووێمەوە بە خەیاڵت...
جیهانم بازنەی لێوەکانت بوو
کاتێ
بە ناوی ڕووت
ناوت دەبردم...
ئێستاکە
غوربەت لێم دەتارێ و
بۆرانی ئەم بێ‌بەختییە
کەڵکەڵەی گەیشتن بە کەنارە...
حەماسەی تاسە
وەک زەمهەریرێکی برێندار
خۆی دەئاڵێنێ بە دەلاقەی دڵمەوە
ئەسر
هاکا
نەشتەر ئاسا
ورگی خەمانم بدڕێ و
لە بایەری ناخمەوە
سەرکەوێ
و
ململانێی
هات و نەهات
داگیرسێنی
بە
ترووسکەی هیوایەک
کە
پەلاماری
مەینەت بدا...
من لە تۆدا
دووجار بێ نیشتمان کەوتووم...
شین گێڕی کۆچە پرچم
لە چلەی ئێوارەی ماڵئاواییت
دەگەڕێتەوە دەستم
لە چاوەڕوانیدا بەڵام
ڕەق هەڵاتووە نیگام...

ژاڵە سەفی یاری🌻

@trupkirezgari
#_فایەق_بێکەس

# پێنجخشتەکی_لەسەر_شیعرێکی کوردی

لە دنیادا نییە وەک من بە عەشقی ئەو گروفتارێ
سەروماڵم لەڕێی دانا کەچی لوتفی نەبوو جارێ
سەفیل و دەربەدەر لە کووچە و قوژبنی شارێ
ئەمان مردم عیلاجێ، سا لە ڕێی پێغەمبەرا چارێ
ویسال یا قەتڵ یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ

@trupkirezgari
پڕ کەی قەدەحی چاوت بادەم لە بەیان دەتکێ
بۆم تێکە کەمێ مەستی تاسەم بە دڵت دەشکێ
من کفنی شەوم دەدڕی تۆ بەرگی مەرگ بسڕە
نیوەی تەمەنم پڕ بوو، تاڵی بە شەکر دەلکێ؟


🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari
بلبلی باڵ‌شکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لەکوڵم

کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم

موغی بێئاگری شەوی یەڵدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام

کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانم

کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم

دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم

کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم

دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم

کونی گیراوی کۆنەشمشاڵم
#خەونی_ئاڵۆز_و_خاتیرەی_تاڵم

ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم

باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم

چڵە ڕێحانی دوورەدێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم

تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم

ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم

چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم!

🔸هێمن
@trupkirezgari
پەردە لەو ڕوخسارە لادە باوەکوو پەروانە شەم
ئاوری شەوقی ئەتۆ بەردا لەخۆ سەر تا قەدەم

گوێ لە قرچەی #جەرگی_پارە بگرە چون سۆزی دەروون
ئاوری وایە کە ئاور لی ئەکا وەک بەرق ڕەم

بێ دڵی خۆشە ئەگەر دڵدار، دڵ بێنێتە جێ
بولبولی خۆشە ئەگەر گوڵ بێتە خەندە سوبحدەم

ئەم شڵێوە و ڕێژەوی باران و تاریکی هەوا
ئاوی چاو و دووکەڵی ئاهی منە نەک هەور و تەم

گوم ئەبێ لەم دەشتە تاریک و درێژەی هیجرەدا
گەر لە شەوقی تەلعەتت بۆ دڵ چرایێ هەڵنەکەم

ئاشنا نابم وتی خاتر بە نووری ئاشنا
تاوەکوو مووسا لە شیوی ئەیمەنا مەئوا نەکەم

چوونە دەر یەعقووبی لەو دەشتە بە چل ساڵ و ئەمن
وا لە هەشتا دام و لەو جێدا کە ئەووەڵ بووم هەم

گیری دنیا کەوتم و داوی فریبم کەوتە پا
جەهل کێشامی هەتا خستمیە نێو گێژاوی غەم

لەم قوڕاوەیدا وەها غەرقم نەجاتم موشکوڵە
کوا «تەهمتەن»؟ هیممەتی خزری؟ پەنا بۆ کێ ببەم

«زاریا» کونجێک و نانێکی ڕەق و بستێ حەسیر
کافییە! زیاتر لەمە ئەسپابی ئازارە و ئەلەم


🔸زاری

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
پەردە لەو ڕوخسارە لادە باوەکوو پەروانە شەم ئاوری شەوقی ئەتۆ بەردا لەخۆ سەر تا قەدەم گوێ لە قرچەی #جەرگی_پارە بگرە چون سۆزی دەروون ئاوری وایە کە ئاور لی ئەکا وەک بەرق ڕەم بێ دڵی خۆشە ئەگەر دڵدار، دڵ بێنێتە جێ بولبولی خۆشە ئەگەر گوڵ بێتە خەندە سوبحدەم ئەم…
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە

شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھ و بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە

من ھەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم
حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە

گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی
ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ یارییە

کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە تانەم لێ مەدە
لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە

دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە

حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لە بۆ کێ حەل دەبێ
ھەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە

خاڵی ڕوخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە

ڕووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زوڵف و کەبابت #جەرگی_پارەی  نارییە

#مامۆستا_ناری

@trupkirezgari
به‌هاری دڵم وەرزی خەزانە
بۆچارەنوسی هەرچاوەڕوانە
بەتەمی خەفەت تەزیوە لەشم
قەڵای ڕوخاوم لەتو دابەشم

🔸سەلمانی سائیب ڕێبوار

@trupkirezgari
خاسەکەوێ لەو کەژە هەڵنیشتووە
خاڵی ڕەش و سووری بەجووت ڕشتووە

ڕاوچی هەموو لەو کەوە دەرکەوتووە
بۆچی دزە؟ جەردەیە؟ کێی کوشتووە؟ ...

پاکی گوناهی کەوی خۆش خەتت‌وخاڵ
ژینی بە سەربەستە لەنێو دڕک‌وداڵ ...

چاکە کە داودۆزە شوکور خاسەکەو
دیویە، وریایە، بە ڕۆژ و بە شەو

بۆچی کەویش مافی ژیانی نییە؟
حەققی کەژ و کێوی جوانی نییە؟

بۆچی ئەویش بۆتە برا کوردەکان
نابێ هەڵێنێ نەفەسێکی ژیان؟

بێتەوە بەردەستوو بەبێ باڵ و پەڕ
پێبکەنێ بیبەنە قەسری قەجەر؟

دەک نەفەسوو بگرێ ئەجەل، جێ بەجێ
وا کە نەتانبێ قەوەتی دەست و پێ

خاوەنی ئەو کێو و کەژە هەر کەوە
نەزم و نیزامی کەژ و کێو هەر بەوە

لێی گەڕێ با باڵ و پەڕی جوان بکا
لەو کەلە با بانگی ڕەفیقان بکا

بێنەوە کانیاوێ، بخۆن ئاوی ساف
بۆ گوڕەیی سەربنە بێنە مەساف

لێی گەڕێ دەندووکی بە بەرد تیژ بکا
گوڕڕە بکا و بانگی کوڕ و کیژ بکا

کوڕ بە گوڕەگوڕ وەکوو شێر و پڵنگ
کچ بە شنەشن بە خرینگەخرنگ

بێن و بڵێن: خاوەنی کێوان ئەمەین
سوورە دەنووکمان، بە دەنووک شەڕ دەکەین

خاوەنی ئەم خاسەکەوەش هەر دەڵێ:
ڕاوچی دەبێ لەم کەژ و کێوە هەڵێ


🔸 سەید کامیل ئیمامی  "ئاوات"


@trupkirezgari
ئەی وەتەن تەنیا نە هەر من بۆ تۆ وا سەوداسەرم
تیشکی ڕۆژیش جێی لەبەر کۆیلەت نییە دەوروبەرم

تۆ لەدەس بێگانەدا بی چارەنووسی ئەو گەلە
هەڵمەت و قوربانیدانە و ڕشتنی خوێنی گەرم

ناحەزی تۆ پێ لەسەر گۆڕی شەهیدان دابنێ
کێیە باوەڕ کا کە دەس لەو خاک و خوێنە هەڵگرم

دوژمنت چی دیکە با ئاگر لە ماڵم بەر نەدا
من لە سایەی خۆشەویستی تۆوە هەر خۆم ئاگرم

سەد پەژارە و بەرهەڵست و سوێر و تاڵیم بێتە پێش
گەر لەڕێی ڕزگاری تۆ لادەم بزانە کافرم

خۆم بە شانازی بەڵاگەردانی سەربەرزیت دەکەم
تیخی خۆی دابێنی دوژمن بۆ مەتاڵت حازرم

سەر لەسەر شانم وەکوو بارێکە کەڵکی چی هەیە؟
گەر دە ڕێی تۆدا نەچێ ئەو بارە قەت هەڵناگرم 

من بە بیر و باوەڕ و دوژمن بە تانک و تۆپەوە
کێو بە کێو ڕاوی دەنێم واتە گەلێک ئازاترم

هەر بە هیوای ڕۆژی ڕزگاریت ئەژیم و ڕوونە لێم
تا بە دەستی خۆم نەنێژم دوژمنی تۆ نامرم

من دە ڕێی سەربەستی تۆدا بۆ هەموو پیلانی ڕەش
دڵنیا بە هەر کوڕە پێشمەرگەکەی ناو سەنگەرم

ئەو کوڕەی هێزم لە شیری تۆوەیە و ڕۆژی هەرا
جێی لەناو جەرگ و هەناوی دوژمنت دا خەنجەرم

من کە گاڵتەم دێ بە مردن سەیرە گەر تۆ شاد نەبی
تۆ دەبێ هەر سەرکەوی و کۆسپت لەسەر ڕێ لابەرم

دوژمنت هەر فێڵێ بیکا نەخشی سەر ئاوە و ئەمن
پیرە دارێکم کە بەو بایانە هەرگیز نالەرم

نابەزم هەر وەک بەڵێنم داوە یان ڕزگاریی تۆ
یان هەموو ئەو شیو و دۆڵەت پڕ دەکا خوێن و تەرم

ئەی وەتەن هەر ناوی تۆ وردی زمانمە بۆیە وا
هەر وەکوو دەشت و چیاکەت کەسک و سوورە دەفتەرم


🔸هێدی

@trupkirezgari
کەی بە لەعل و گەوهەر ئەو لێو و ددانی
دا نیشان؟!

ئەو ڕەهندەی شاخە، ئەم خۆشارەوەی
ژووری سەدەف

🔸مەحوی

@trupkirezgari
Forwarded from فەرید ڕاژین
مژدە بە ئەویندارانی کتێب:

"زەماوەندی سۆنە" نوێترین چیرۆکەشێعری (فەرید ڕاژین)- کە تایبەت بە منداڵانی گرووپی(ب)یە - لە چاپ دەرهات و پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا
@Faridrajin93
ڕۆژی کرێکار. کرێکاران. ڕۆژی خۆم، ڕۆژی تۆ، ڕۆژی ئەوان!
پیرۆزکرا.
بەڵام
کێشەکانیان هەروا بەجێی ما!
هەرچەند منی کرێکار
هێندە سەرقاڵی کرێکاریی خۆمم
کە نە سات و نە ڕۆژ و مانگ و ساڵ، خۆمیشم لێ ون بووە!
وەرز کە هیچ تەنها
نێوی دەبیستین
بەهار هات و هاوین بەڕێیە
جوانیی بەهار نابینین و هاڵاوی گەرمای هاوین
بێهێزمان دەکا
بە ڤەڕسانی گەڵا دەوەرین و بە شەختەی زستان دەگرسین!
ئەوساڵیش بێ پیرۆزبایی ڕۆژمان چوو!
چاوەڕێ بەهارێ دیکەین...

"شەوی تاریکە لێم شێواوە ڕێگا
بەیانی هات و زۆری ماوە ڕێگا"
دێرینە شێعری کوردی
ڕۆژی کرێکار. کرێکاران. ڕۆژی خۆم، ڕۆژی تۆ، ڕۆژی ئەوان! پیرۆزکرا. بەڵام کێشەکانیان هەروا بەجێی ما! هەرچەند منی کرێکار هێندە سەرقاڵی کرێکاریی خۆمم کە نە سات و نە ڕۆژ و مانگ و ساڵ، خۆمیشم لێ ون بووە! وەرز کە هیچ تەنها نێوی دەبیستین بەهار هات و هاوین بەڕێیە…
بەڵێ ھەن و یەکجار زۆرن
بازرگانی فرمێسک و خوێن
بەڵێ ھەن و پێ دەکەنن
بە سەر بە ھەش، بە مل بە کوێن

بەڵێ ھەن و پێ دەکەنن
بە من، بە تۆ، بە ھەزاران
بە داخی باوک کوژراوان
بە ھەنیسکی ھەتیوباران

بە نەزانی، بە نەخۆشی
بە تاریکان، بە شەوەزەنگ
بە زنجیر، بە تەناف، بە دار
بە گرتووخانەی تەڕ و تەنگ

بە بۆکوڕووز بە چڕە دووکەڵ
بە ھاڵاو، بەگڕ، بەئاگر
بە تەم، بە مژ، بە ھوڕە، بە دۆک
بە تۆفانی وڵات داگر

بە بوومەلەرزە، ڕەشەبا
بە سووتمان و زیان و زەڕ
بە ھەرچی خراپ و شوومە
بەگشت دەسکری خوای شەڕ

بە ناڵە، بە کوڵ، بە گریان
بە سینگ کوتان، بەڕوو ڕنین
بە بەرگی ڕەش، بە چاوی سوور
بە گۆڕخانە، بەکۆڕی شین

بە کەلاوە، بە کوندەبوو
بە دیواری ھەرەس ھێناو
بە داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ
بە ئانیشکی پینەکراو

بە نووکە نووکی بێوەژن
بە ھانە ھانی ماندووان
بە زیڕەزیڕی منداڵان
بە نووزەی نیوە زیندووان

بە نەڕە نەڕی جەللادان
بە قرمە قرمی شەست تیران
بە ویڕە ویڕی قەمچییان
بە ئەشکەنجەی ڕووناکبیران

بە چڵکی یەخەی کرێکار
بە کەفی سەر شانی جووتێر
بە پەچە و ڕووبەند، بە خەنجەر
بە یەک نەبوونی مێ و نێر

بە قەڵەمی بەزیوی کول
بە زمانی لەبندا بڕاو
بە دەرکی داخراوی فێرگە
بە کتێب و دەفتەری دڕاو

لە قامووسی ئەوانەدا
بەزەیی مانای نەماوە
بێزیان لە بزە ھەڵدەستێ
وازیان لە خوێن و زووخاوە

ھەر دڵۆپی خوێنی لاوێ
بۆ وان یاقووتێکی سوورە
ھەر تکەی فرمێسکی کیژێ
بۆ وان مرواریی بەرموورە

ھەناسەی ساردی ئاواران
کۆشکی ئەوان گەرم دەکا
لەشی ڕەق و زگی برسی
جێ پاروویان نەرم دەکا

سەرمایەی وان لەگەڕدا بێ،
با زۆر دەرک بەقوڕ گیرێ!
دۆلار لە برەو نەکەوێ
با کۆڵەوار بێ داپیرێ!

دەبا خوین بێ و سەران بەرێ
چەرخی کارگەیان بگەڕێ
پێ دەکەنن، پێ دەکەنن
بە بڵێسەی ئاگری شەڕێ

گوتم: «کەوابوو، ئاشنا!
بەشی ئێمە لەنێو چوونە»
گوتی: «نا،نا، دوور بنواڕە...
دوور بنواڕە...ئاسۆ ڕوونە...»

#مامۆستا_هێمن

@trupkirezgari
HTML Embed Code:
2024/05/01 13:18:43
Back to Top