ْ
مـیـللەتی دنیا هەیانە کەی وەکوو کـورد ڕێبەڕێک؟
گـیـانی شـیـرینی فـیـدای خـاکـی بـکا بۆ بـاوەڕێک
قـەت له عـالـەم دا نـمـوونەی "پـێـشـەوا" نابێتەوە
بـۆیە شـایـانە له شـاران دابـنـێـن بـۆی پـەیکەرێک
گەر جیهان باش تێبگا و بیناسێ پڕحەسڕەت ئەبێ
خـۆزگە زانیبای مرۆڤ تەیدابووە چۆن گەوهەرێک
فیلم و شانۆی زۆری لێ بەرهەم دەهێنا ئەو زەمان
جا هونەرمەندان بەشوێنیدادەبوون سەوداسەرێک
نـامرن هـەرگـیـز شـەهـیـدانـی ڕێـگای مـافی وڵات
ئەمری یەزدانە لەدایکبووی لەهەر دەشت و دەرێک
ئەرکە خۆشویستن لەگەڵ پاراستنی زێـد و وەتەن
تـایبەتی داگیرکەران گەر تۆ دەکەن لێی بێبـەرێک
پـێـشەوا هـەرمانە، هـێـمای نـیـشتمانه، سـونـبووله
فـەخـری کوردستانه، بـۆ تـێـکۆشەرانە سەروەرێک
یـادی ئەو پیرۆزە، ڕێگای پڕ له ڕێبوار بێ، موحیب
بیری ئیلهامبەخشه وا بۆ ژیـنی خەڵک و هۆنەرێک! . . .
#موحیب_مەهابادی
@tropkirezgari
>>Click here to continue<<